Smiley face
Smiley face
Smiley face

سلێمانی، حەوت هەزار کتێب بۆ کۆبانێ کۆکراوەتەوە

2018-02-24 19:32:13



ڕۆژنیوز ـ سەمیرا شەهابی

 

بەشێک زۆر لە کتێبخانەکانی شاری سلێمانی، حەوت هەزار کتێبیان بۆ کۆبانێ کۆکردووەتەوە و کار بۆ کردنەوەی کتێبخانەیەک دەکەن لەو کۆبانێ.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، له ئەمنەسوورەکە لە شاری سلێمانی، بە بەشداریی ژمارەیەک کەسایەتیی ساسیی و ئەکادیمیی هەرچوار پارچەی کوردستان، مەراسیمی ڕاگەیاندنی دامەزراندنی کتێبخانەی گشتیی کۆنانێ بەڕێوەچوو.

 

چۆمان کەمال، بەرپرسی ئاوەدانکردنەوەی کۆبانێ بە ڕۆژنیوزی ڕایگەیاند: بە کردنەوەی ئەم کتێبخانەیە دەمانەوێت بە دونیای ڕابگەیەنین کە ئەم شۆڕشەی ڕۆژئاوا تەنیا بە چەک نییە و دەمانەوێت کۆبانێ بکەین بە ناوەندی زانست لە هەر چوارپارچەی کوردستان".

 

 

ڕاشیگەیاند: تائێستا نزیکەی حەوت هەزار کتێبمان کۆکردووەتەوە و لە هەوڵداین بۆ دروستکردن بینایەکی گەورە بۆ کردنەوەی کتێبخانەی گشتیی کۆبانێ، لەو باوەڕەشداین بۆ دوو ساڵی داهاتوو ئەم کتێبخانە ببێتە کتێبخانەیەکی نێودەوڵەتیی لە هەموو جیهاندا.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin