Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەردۆغانی مەرگخواز ئاواتی کوژران بۆ منداڵانی وڵاتەکەی دەخوازێت

2018-02-25 11:21:45



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ئەردۆغان لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێک لە کۆنگرەی ئاکەپەدا منداڵێکی بانگ کردە لای خۆی و ڕوو لە هەموو ئامادەبووان ئارەزووی کوژرانی بۆ کرد و منداڵەکەی خستە گریان.

 

دوێنێ ئەردۆغان لە کاتی قسەکردنیدا لە کۆنگرەی شاری ماراشی ئەکەپەدا، منداڵێکی بە جلی سەربازییەو بانگ کردە سەر سەکۆکە و بە پێکەنینەوە باسی لە مردنی کرد.

 

ئەردۆغان پاش ئەوەی منداڵەکەی بانگ کردە سەر سەکۆکە، دەستی خستە سەر شانیی و بە پێکەنینەوە دەستی کرد بە قسەکردن لە بارەی هێزە سەربازییەکانی تورکیاوە، لە کاتێکدا منداڵەکە ترسابوو و دەگریا.

 

ئەردۆغان ڕوو لە ئامادەبووان وتی: سەیر بکەن، ئێمە سەربازی ئاوا تایبەتیشمان هەیە، بەڵام سەربازە تایبەتەکانمان وەک ئەو منداڵە ناگرین (وەک ئەوەی بیەوێت گاڵتە بە گریانی کچەمنداڵەکە بکات)، سەیرکەن ئاڵای تورکیاش بە سەر سنگییەوەیە.

 

پاشان ڕووی کردە مندالەکەو وتی: ئیشاڵا پاش ئەوەی کوژرای، ئەو ئاڵایە لە تەرمەکەتەوە دەپێچین.

 

دوایە بە پێکەنینێکی نەخۆشخانەوە بە منداڵەکەی وت: ئامادەی؟

 

ئەردۆغان بەم شێووەیە ڕۆحییەتی مەرگ خوازی و مەرگ پەرەستیی خۆی دەخاتە ڕوو و لە جیاتیی ئەوەی بیر لە داهاتوویەکی ڕوناک بۆ منداڵانی وڵاتەکەی بکاتەوە، ئاوا بە ئاشکرا وەک قوربانی سەیریان دەکات و پاڵیان پێوەدەنێت بەرەو مەرگ.

 

جێگای باسە، ئەو ڕۆحییەتە شەڕخوازییەی ئەردۆغان، بووە بە بەشێک لە ڕۆژەڤی میدیاکانی تورکیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕووبەڕووی چەندین ڕەخنە کراوەتەوە.

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin