Smiley face
Smiley face
Smiley face

شاندی ژنانی کوردستان زنجیرەیەک سەردان ئەنجام دەدەن

2018-02-25 11:42:14



ڕۆژنیوز - قامیشلو

 

شاندی ژنانی سێ پارچەی کوردستان کە بە مەبەستی پشتگیریکردنی بەرخۆدانی سەردان چووە بۆ ڕۆژئاوا، زنجیرەسەردانێکی لەگەڵ ناوەند و ڕێکخراوەکان ژنان لە ڕۆژئاوا ئەنجامدا.

 

ئەمڕۆ شاندی ژنانی باشور، باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە دوێنە گەیشتبووە ڕۆژئاوای کوردستان، لە شاری قامیشلوی کانتۆنی جزیرە سەردانی چەند ناوەند و ڕێکخراوی کرد.

 

ئەو شاندە ئەمڕۆ لەگەڵ هاوسەرۆکایەتیی کانتۆنی جزیرە کۆبووە، لە کۆبوونەوەکەدا ئاشتی عەبدوڵا بەناوی شاندەکەوە قسەیکرد و وتی: دەمانەوێت بە هاتنمان بۆ عەفرین، بەشێک لەو ئازارانەی بە سەر ژنان و منداڵان لەو کانتۆنەدا هاتووە ڕابگەیەنین بە دونیا، نوێنەرانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە شاندەکەماندا جێدەگرن، هێرشی حکومەتی فاشیستی تورک بۆ سەر عەفرین شەرمەزاردەکەین و باوەڕمان وایە سەرئەنجام بەرخۆدان سەردەکەوێت.

 

وابڕیارە، کە شاندەکە ئەمڕۆ سەردانی ژنوار، گوندێکی تایبەت بە ژنان بکات و پاشان بەرەو عەفرین بەڕێ بکەوێت.


شاندی ژنانی سێ پارچەی کوردستان لە ١٨ نوێنەر پێکدێت، کە نوێنەرانی ڕژاک، کژار، تەڤگەری ئازادی، ژنانی زەردەشتی، ئەنستیتیوتی وۆرک، نەوەی نوێ، هەدەپە و کۆمەڵەی ژنانی ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران.

 

ئەندامانی شاندەکە بریتین لە: زولەیخا شوکوڵا، بێریڤان شاهۆ، ئاوات حسامەدین، سنوور سالح، بێریڤان محەمەد، شەهلا محەمەد، نەجیبە عومەر، هاژە سالار، ئاشتی عەبدوڵا، یوسرا ڕەجەب، دڵنیا ڕەحیمی، گوڵناز گوڵمحەمەدی، ڕۆشنا جەمیل، لانە عەلی، ئاخین جەمال، ئەمینە محەمەد، شادی نەوزاد، مزگین ئاری.

 

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin