Smiley face
Smiley face
Smiley face

مەلا بەختیار: شەڕڤانان سەردەکەون و فیدراڵیزم لە سوریا دەچەسپێنن

2018-02-25 14:49:10



ڕۆژنیوز – جیهاد هەورامی

 

مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایگەیاند: شەڕڤانان سەردەکەون فیدراڵیزم لە سوریا دەچەسپێنن.

 

ئەمڕۆ لەهۆڵی مستەفا زەڵمی لە زانکۆی هەڵەبجە، بە ئامادەبونی سەرۆكی زانكۆکە و ژمارەیەك لە مامۆستا و خوێندكاران و فەرمانبەرا زانكۆ، سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە، لە ژێر درووشمی "ڕەوش و ئایندەی كورد لە ناوچەكەدا"، كۆڕێكی بۆ مەلا بەختیار ڕێکخست.

 

لە سەرەتای كۆڕەكەیدا مەلا بەختیار، وتی: ماوەی چەند ساڵێكە باشوری كوردستان ڕووبەڕووی چەندین قەیرانی سیاسی و ئابوری و سەربازی بووەتەوە، كە ئۆباڵی ئەو قەیرانانە بەشێكی زۆری دەكەوێتە ئەستۆی یەكێتی و پارتی و كابینەی حكومەتەكانی پێشوو.

 

باسی لە کێشەکانی نیوان بەغدا و هەولێر کرد و وتی: بەشێكی كێشە و خولقاندنی ئەم بارودۆخەی ئێستای هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ جێبەجێنەكردنی دەستور لەلایەن حكومەتی ناوەندی بەغداد و ئەو ناكۆكیەی كە هەر لەدوای ساڵی 2005ەوەو بەتایبەت لەدوای شكست و نەمانی چەتەكانی داعش، لە نێوان ناوەند و هەرێم دا هەیە، کە هێزی شیعە هەوڵی چەسپاندی دەسەڵاتی خۆیدەدا، لەكاتێكدا باڵانسی ڕاگرتنی هێز لەعێراقدا بە هەر سێ‌ هێزی شیعە و سوننە و كورد بووە.

 

مەلا بەختیار تیشكی خستە سەر بەرخۆدانی گەلی عەفرین و، وتی:"ئەو بەرخۆدان و قارەمانیەتییەی كە شەڕڤانان لە ڕۆژئاوای كوردستان لە سەرێ‌كانی و كۆبانی و عەفرین و تەواوی ناوچەكانیتر تۆماریان كردووە، بووەتە مایەی شانازی تەواوی پارچەكانی دیکەی كوردستان، كە توانیویانە لە بەرامبەر یەكێك لە وڵاتە بەهێزەكانی ئەندامی ناتۆ بووەستنەوە و، لە دوای زیاتر لە یەك مانگ بەرخۆدان نەیاهێشتوە سوپای دەوڵەتی تورك هیچ جۆرە سەركەوتنێكی ستراتیژی بەدەست بهێنێت".

 

وتیشی:"دەخوازین دوای ئەو سەركەوتنە ڕەنگدانەوەكەی لە ڕووی سیاسییەوە بۆ خەباتی ڕزگاری خوازی و دیموكراسی خوازی كورد لەهەر چوار پارچەكەی كوردستان سودی لێ‌ بینین، لە 2014 و لەكاتی بەرخۆدانی شەڕڤانان لە سەرێكانی ڕامانگەیاند، سەركەوتن دەبێتە هۆی كردنەوەی دەروازەی سەركەوتنی مەزنتر، هەر بۆیە كە لە كۆبانی سەركەوتن شەرعییەتی نێودەوڵەتی هێزەكەیان وەرگرت و دواجار لە عەفرینیش سەركەون ئەوا فیدراڵیزم لە سوریا دەچەسپێنن".

 

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin