Smiley face
Smiley face
Smiley face

تەڤ-دەم: دەستگیرکردنی ساڵح موسلیم نایاساییە

2018-02-25 15:10:29



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

پاش ئەوەی سالح موسلیم لە پراگی پایتەختی چیک دەستگیرکرا، دەستەی بەڕێوبەری تەڤ-دەم لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو دەستگیرکردنەی بە نایاسایی ناەزەدکرد.

 

کەمێک لەمەوبەر، دەستەی بەڕێوبەری تەڤگەری جڤاکی دیموکرات، تەڤ-دەم، لە بارەی دەستگیرکردنی ساڵح موسلم ئەندامی کۆمیتەی دبلۆماسی تەڤ-دەمەوە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوی تەڤ-دەم دا هاتووە: پاش تێکشکانی پیلانی حکومەتی تورک بۆ داگیرکردنی عەفرین لە بەرامبەر ئیرادەی گەلاندا، ئەو حکومەتە قۆناغێکی نوێ لە دژایەتیی ئیرادەی سیاسیی گەلی کوردی دەستپێکرد و بە شێوەی دیکە یاساکان پێشێل دەکات، شەوی رابردوو لە پراگی پایتەختی چیکدا بەڕێز ساڵح موسلیم بە شێوەیەکی نایاسایی دەستگیرکرا، بەرێز ساڵح موسلیم هاوڵاتییەکی سوریایە و بۆ پێکهێنانی ئامانجەکانی گەلان و پێکهاتەکانی سوریا بۆ چەند چالاکییەکی دبلۆماسی چووەتە ئەوروپا.

 

لە بەردەوامیدا تەڤ-دەم ڕایگەیاند: دەستگیرکردنی بەڕێز ساڵح موسلیم شەرمەزاردەکەین و پێمان وایە، ئەو کردەوەیە دژی ئەخلاق و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانە.

 

لە بەشێکی دیکەدا ڕایگەیاند: دەستگیرکردنی ساڵح موسلم پاش بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە سوریا ئەنجام دراوە، ئەوەش دەیسەلمێنێت کە تورکیا هەوڵدەدات لە هەموو بوارەکاندا هێرش بکاتە سەر گەلەکەمان، ئیمە ئەو کردەوە قبوڵ ناکەین و لە ڕووی سیاسییەوە هەڵدەدەین بەڕێز ساڵح موسلم ڕزگاربکەین.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin