Smiley face
Smiley face
Smiley face

عەمر موسا: ئاگربەستی سوریا عەفرینیش دەگرێتەوە

2018-02-25 15:23:01



ڕۆژنیوز - هۆزان زوبێڕ

 

عەمر موسا، وەزیری دەرەوەی پێشووی مسر و ئەمینداری گشتیی پێشووی کۆمکاری عەرەبی دەڵێت، ئاگربەستێک کە ئەنجومەنی ئاسایس لە سوریا ڕایگەیاندووە عەفرینیش دەگرێتەوە.

 

شەوی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگربەستێکی ٣٠ ڕۆژەی لە سەرتاسەری خاکی سریا ڕاگەیاند، لەوبارەیەوە عەمر موسا لەو بارەیەوە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

 

عەمر موسا وتی: پێشوازی لە بڕیاری ئاگربەستی ئەنجومەنی ئاسایش لە سوریادا دەکەین و پێمان وایە، ئەو بڕیارە زۆر گرنگە، داوا دەکەین، کە ئەو بڕیارە لەلایەن هەموو لایەنەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سوریا ڕۆڵیا هەیە جێبەجێ بکرێت.

 

سکرتێری پێشووی کۆمکاری عەرەب وتیشی: ئەوە بڕیارە بۆ هەموو خاکی سوریایە، کەوایە عەفرینیش دەگرێتەوە.

 

هەروەها لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئایا هێڕشی تورکیا بۆ سەر عەفرین بە واتای پێشێلکردنی سەروەرەی حکومەتی سوریا بۆ سەر خاکەکەیەتی، وتی: سەرەوەری سەر خاکی سوریا زۆردەمێکە لەلایەن ئێران، تورکیا و هەموو ئەو هێزانەی لەوێ هێزی چەکدارییان هەیە پێشێل کراوە و ئەوە شتێکی تازە نییە.

 

لە کۆتاییشدا عەمر موسا وتی: گرنگ ئەوەیە کە ئاگربەست پێکبێت و خەڵکی مەدەنی سوریا لەو ئاڵۆزیانە ڕزگاربن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin