Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە کوژرانی ژمارەیەک سەربازی تورکی ڕاگەیاند

2018-02-25 15:37:18



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە دژی سوپای تورک چەند چالاکییەکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا ژمارەیەک سەربازی سوپای تورک کوژراون.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی چالاکیی گەریلاکان لە ڕۆژەکانی ٢٣ و ٢٤ی شوباتدا لە دژی سوپای تورک بڵاوکردەوە.

 

هەپەگە ڕایگەیاند: دوێنێ کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ هێزەکانمان لە گردی کۆردینەی سەربە شارۆچکەی چەلێی جولەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا گورزی قورس لە سوپای تورک درا و لە ئەنجامدا ژمارەیەک سەربازی سوپای تورک کوژران، بەڵام ژمارەیان بەدروستی نەزانراوە.

 

لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاند: هەر دوێنێ کاتژمێر ١٢:٣٠ی نیوەرۆ، گەریلاکانمان لە گردی مێرگانیشی سەربە چەلێی جولەمێرگ چالاکییەکی دیکەیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا ژمارەیەک لە سەربازەکانی سوپای تورک کوژران و برینداربوون.

 

لە کۆتاییشدا هەپەگە ڕایگەیاند: ٢٣ی شوبات کاتژمێر ٣:٣٠ پاشنیوەڕۆ هێزەکانمان لە تەپەسۆری سەربە چەلێ چالاکییان لە دژی سوپای تورک ئەنجامدا، ئەنجامی ئەو چالاکییە تا ئێستا نەزاندراوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin