Smiley face
Smiley face
Smiley face

مامۆستایانی خوێندنی کوردیی له‌ که‌رکوک ناڕەزاییان نیشاندا

2018-02-25 15:49:31



ڕۆژنیوز – هاوار ستار

 

مامۆستایانی خوێندنی کوردیی له‌ که‌رکوک گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوایان کرد میلاکەکانیان بگوازرێتەوە بۆسەر پەروەردەی گشتیی کەرکوک.

 

ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م بینای به‌رێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی که‌رکوک مامۆستایانی خوێندنی کوردیی گردبوونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زاییان دژی دوا که‌وتنی مووچه‌ و پاشه‌که‌وتی‌ مووچه‌ ئه‌نجامدا و تێیدا یاداشتێکیان ئاراسته‌ی ڕای گشتی کرد.

 

له‌ یاداشته‌که‌دا، که‌ له‌سەر ناوی ده‌سته‌ی داکۆکیکاری مافی مامۆستایانی خوێندنی کوردی نوسرابوو هاتبوو:"وەک مامۆستایانی بەشی خوێندنی کوردیی کەرکوک له‌ بارودۆخێکی زۆر خراپی دارایی و بژێویداین به‌هۆی دواکه‌وتنی مووچه‌ و سیستمی به‌ناو پاشه‌که‌وتی مووچه‌وه‌".

 

هەر له‌و یاداشته‌ چه‌ند داواکارییەک هەبوون، له‌وانه‌ گواستنه‌وه‌ی راژه‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی له‌که‌رکوک ده‌وام ده‌که‌ن به‌ته‌نسیب له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆ سه‌ر میلاکی په‌روه‌رده‌ی گشتی که‌رکوک و پێدانی شایسته‌ی مامۆستایان له ‌پترۆدۆلار و جێبەجێکردنی یاسای گواستنه‌وه‌ی نێوان پارێزگاکانی هه‌رێم و عێراق.

 

هه‌روه‌ها، دواش له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ند کرا، کە له‌ پاش ٢٠ ڕۆژ له‌م به‌رواره‌وه‌ وه‌ڵامی فه‌رمی مامۆستایانی خوێندنی به‌شی کوریدی بداته‌وه‌.

 

ئەو مۆستایانە، راشیانگەیاند، کە ئەوان کەوتوونەتە نێوان به‌رداشی حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی ناوه‌ند و بۆ ماوه‌ی چوار مانگ ده‌چێت مووچه‌یان وەرنەگرتووە.

 

مامۆستایانی ناڕازیی پانکارتی "با کەرکوک بۆ گەلی خۆ بێت"، "ئیتر بەسە" و "داوا لە ویژدان زیندووەکان دەکەین بۆ بەسستهێنانی مافەکانمان"یان بەدەستەوە گرت، کە ئاماژەبوو بۆ ئەوەی نەوتی کەرکوک بۆ خەڵکی کەرکوک نابێت و داهاتەکەی بۆ حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت.

 

به‌رێوبه‌رایه‌تی خوێندنی کوریدی له‌ دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه‌ له‌ که‌رکوک دامه‌زراوه‌ و له‌ئێستادا نزیکه‌ی 90 هه‌زار خوێندکاریان هه‌یه‌، هەروەها نزیکه‌ی هه‌شت هه‌زار مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری په‌روه‌رده‌ییان هه‌یه‌.

 

 

ش.ف

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin