Smiley face
Smiley face
Smiley face

سەرەڕای پەسندکردنی ئاگربەست، شەڕ و ئاڵۆزیی لە سوریا بەردەوامە

2018-02-25 16:31:16



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

سەرەڕای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگربەستێکی ٣٠ ڕۆژەی لە سوریادا ڕاگەیاندووە، بەڵام تۆپبارانەکان و بۆردوومانەکان بۆسەر غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق بەردەوامە.

 

بەگوێڕەی هەوڵێکی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان هێزەکانی ڕژێمی ئەسەد و چەتەکانی جەیشی فەتح لەناو غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق-دا بەردەوامە.

 

ڕوانەگی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە ناوەندەکەی لە لەندەنە ڕایگەیاند، کە ئەمڕۆ ١٢ هێرش بە چەکی قورس کراوەتە سەر غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشقی پایتەختی سوریا، هەورەها ناوچەکانی دوێلا و عەباسیین-یش تۆپباران کراون.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، کە شەوی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ لە سەرتاسەری خاکی سوریادا ئاگربەستی ڕاگەیاندووە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin