Smiley face
Smiley face
Smiley face

کفری، تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە

2018-02-25 16:58:29



ڕۆژنیوز - هاوڕێ کرێکار

 

پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، کە تەرمی پیاوێک لە شارۆچکەی کفری دۆزراوەتەوە و بەهۆی شێواندنی تەرمەکە نەتوانراوە بناسرێتەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی کراوە.

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، تەرمێکی پیاوێک دۆزراوەتەوە.

 

ڕائید عەلی جەمال، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە ڕۆژنیوزی وت: لە شارۆچکەی کفری، تەرمی پیاوێک دۆزراوەتەوە، ئاسەواری کوشتنەکەی دیار نییە، لەبەر ئەوەی شێوێنراوە .

 

 

وتیشی: بۆ ئەوەی تەرمەکە بناسرێتەوە، ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی کەلار کراوە.

 

بەپێی ئامارێک، کە ڕۆژنیوز لای خۆی تۆماریکردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٦٧ هاوڵاتی لە باشوری کوردستان کوژراون و خۆیان کوشتووە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin