Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە کەلاریش هاوکاری بۆ عەفرین کۆدەکرێتەوە

2018-02-25 19:01:55



ڕۆژنیوز – بۆتان گەرمیانی

 

کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ عەفرین لە شارۆچکەی کەلار ڕاگەیەندراو و تیایدا، دەرمان و پێداویستی پزیشکیی و شیر و خۆراک و پارە کۆدەکرێتەوە، بەوتەی ڕێکخەرانی کەمپەینەکەش، ماوەی ٣ ڕۆژ کەمپەینەکە بەردەوام دەبێت.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە بەردەم پارکی شەهید لەیلا قاسم، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، ئەنجومەنی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بە هاوبەشیی لەگەڵ دەستەی تەندروستکارانی خۆبەخشی گەرمیان و مامۆستایانی گەرمیان و بەشێک لە چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنیی شارۆچکەکە، چادرێکیان بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ عەفرین هەڵدا.

 

هاوڕێ جەبار، هاوسەرۆکی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی، لە لێدوانی ڕاگەیاندنی کەمپەینەکەدا وتی: بەرخۆدانی عەفرین پەیوەستە بە هەموو تاکێکی کوردەوە، بۆیە بانگەوازیی لەسەرجەم چین وتوێژەکانی کۆمەڵگا دەکەین، کە بە ئەرکی ئەخلاقی و مرۆیی و نەتەوەیی خۆیان هەستن و بەشداری ئەم کەمپەینە بکەن، بۆ پشتیوانیکردن لە گەلەکەمان لە عەفرین و ڕۆژئاوای کوردستان.

 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە کەمپەینەکەدا دەرمان و پێداویستی پزیشکیی و شیر و پیداویستیی منداڵ و خۆراک و پارە کۆدەکەینەوە، جگە لەناو چادرەکەش، ڕۆژانە بەناو شارۆچکەی کەلاردا بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەسووڕێینەوە و هاوکاری کۆدەکەینەوە.

 

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی ئەوەشی خستەڕوو، کە کەمپەینەکەیان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

ب.ل 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin