Smiley face
Smiley face
Smiley face

قەسەدە: ٤٤ سەرباز و چەتەی تورک لە عەفرین کوژران

2018-02-25 20:45:54



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

قه‌سه‌ده‌ ئاشكرایكرد، کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە عەفرین، ٤٤ سه‌رباز و چه‌ته‌ی تورك كوژراون و ٢ ئۆتۆمبێلی سەربازیش تێكشكێنراون.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی-قه‌سه‌ده،‌ بە ڕاگەیەندراوێک، ئاماری شه‌ڕ و به‌رخۆدانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی به‌رخۆدانی عه‌فرینی بڵاوكرده‌وه‌.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، قەسەدە ڕایگەیاندووە: له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ ناوەندی عه‌فرین كه‌ نزیكه‌ی ٥٠٠ هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌ژی، له‌ لایه‌ن سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی داعش و ئه‌لنووسرەوە تۆپباران ده‌كرێت.

 

ئەوەش هاتووە: هێزه‌كانمان پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ له‌ ده‌وروبه‌ری گوندی چه‌قه‌لا-ی سەر بە شارۆچکەی شییە، ئۆتۆمبێلێكی سەربازیی سوپای تورکیان‌ تێكشكاند ٣ چه‌ته‌ كوژران، هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا ماوه‌ به‌ ماوه‌ ناوچه‌كه‌ بۆردومان ده‌كه‌ن.

 

قەسەدە ڕاشیگەیاندووە: دوێنێ شەڕڤانانمان لە شەڕێکدا له‌ گوندی ئۆمه‌را-ی سەر بە شەرا گوزیان لە سوپای تورک و چەتەکانی وەشاند و‌ ٣٥ سه‌رباز و چه‌ته‌ی تورك كوژران و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی داگیركه‌ران به‌ ته‌واوی تێكشكێنراوه‌.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەدنراوەکەی قەسەدە-دا هاتووە: هێزه‌كانمان شه‌وی ڕابردوو له‌ دژی داگیركه‌ران چالاكییان ئه‌نجامدا و لەئەنجامدا‌ ٦ چه‌ته‌ كوژران، هه‌روه‌ها چالاكییه‌ك له‌ دژی باره‌گه‌یه‌كی چه‌ته‌كانی ئه‌لنووسره‌ و داعش له‌ ده‌وروبه‌ری گوندی جه‌له‌مێ ئه‌نجامدرا و ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ته‌ كوژران.

 

قەسەدە، ئەوەشی خستووەتەڕوو: هێزه‌كانمان لە ده‌وروبه‌ری شارۆچکەی عه‌زاز له‌ دژی داگیركه‌ران چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا و به‌هۆیه‌وه‌ گورزی قورس به‌ر داگیركه‌ر كه‌وت.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی قەسەدە، لەماوی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، زۆرینەی گوندەکانی کانتۆنی عەفرین و بەرەکانی شەڕ، ڕووبەڕووی بۆردوومان و تۆپبارانی سوپای تورک و چەتەکانی بوونەتەوە.

 

ب.ل

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin