Smiley face
Smiley face
Smiley face

فیلمەکانی 'ساکینە جانسز' و 'نەورۆز' نمایشکران

2018-02-26 17:19:54



ڕۆژنیوز – سلێمانی

 

چالاکیە هونەرییەکانی هەفتەی پشتگیریی عەفرین لە شاری سلێمانی، بە نمایشکردنی چەند فیلمێکی دۆکۆمێنتاریی بەردەوامە و لەوچوارچێوەیەدا، فیلمی دۆکۆمێنتاری ساکینە جانسز و نەورۆز نمایشکرا.

 

ئەمڕۆ، لە کاتژمێر ٠٣:٠٠ ی عەسر بۆ ٠٥:٠٠ ی ئێوارە، دوو فیلم بەناوەکانی "ساکینە جانسز" لە دەرهێنانی دەرسیم زێرەڤان و "نەورۆز" لە دەرهێنانی ئەڤە گوندەش سەعدەتیان، لە سینەما سالم لە شاری سلێمانی نمایشکران.

 

 

نمایشکردنی ئەو فیلمە، لەچوارچێوەی ئەو هەفتە چالاکییەدایە، کە ناوەندی غەزەلنووس و ماڵی سوهرەوەردی و خانەی حیکمەت، بە هاوکاریی چاند و هونەری باشور، هەفتەی پشتگیریی لە بەرخۆدانی عەفرینیان دەستپێکردووە و تیایدا چەندین پانێڵ و نمایشی فیلم و چالاکی هونەریی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت.

 

فلیمی دیکۆمێنتاری "ساکینە جانسز" باس لە ژیان و خەبات و تێکۆشانی ساکینە جانسز، ژنە تێکۆشەری کورد دەکات، کە لە ڕۆژی ٠٩-٠١-٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەگەڵ دوو لە هەڤاڵانیدا تیرۆرکران.

 

 

ناوەڕۆکی فیلمی "نەورۆز"یش باس لە نەبەردیی نەتەوەیەك بۆ نەكەوتن و ویست و ئیرادەی بۆ پێكەوەژیان دەکات، كە پەیامی ئەوەمان پێ دەگەیەنن، بۆچی و لەبەرچییە دوای چەندین ڕۆژ لە تەوقدان و فاشییەتی بۆ تواندنەوە، هێشتا بەرخۆدانی شەڕڤانان و گیانفیداییەكان سەردەكەوێت و داستانی كۆبانێ و عەفرین بەرهەم دەهێنێت.

 

 

جێگای ئاماژەپێکردنە، نمایشی تەواوی فیلمەکان بێ بەرامبەرە و تەواوی فیلم و پانێڵەکان لە هۆڵی سینەما سالم دەبن لە شاری سلێمانی، هەروەها نمایشی هەشت فیلمی سەر بە نەریتی بەرخۆدانی باکور و ڕۆژئاوا بێ بەرامبەر دەبێت.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin