Smiley face
Smiley face
Smiley face

گروپی ئاشقانی کتێب له‌ که‌لار هه‌وڵى به‌ کلتورکردنی خوێندنه‌وه‌ ده‌ده‌ن

2018-02-27 09:39:22



ڕۆژنیوز – بۆتان گه‌رمیانی


ژماره‌یه‌ک گه‌نج له‌ که‌لار گروپێکیان دروستکردوه‌ و بایه‌خ به‌ خوێندنه‌وه‌ ده‌ده‌ن، سه‌رپه‌رشتیاریی گروپه‌که‌ش ده‌ڵێت: ئامانجی سه‌ره‌کی گروپه‌که‌مان به‌ کلتورکردنی کتێب و خوێندنه‌وه‌یه‌ و دروستکردنی په‌یوه‌ندی و گفتوگۆیه‌ له‌نێوان خوێنه‌راندا.


گروپی ئاشقانی کتێب له‌ شارۆچکه‌ی که‌لار-ی ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌ کۆمه‌ڵێک خوێنه‌ر و نوسه‌ر له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز پێکدێن، ١٥ ڕۆژ جارێک کتێبێک ده‌ستنیشانده‌که‌ن و ده‌یخوێننه‌وه‌ و گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌که‌ن. 


شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د، سه‌رپه‌رشتیاری گروپه‌که‌ بۆ ڕۆژنیوز قسه‌ی کرد و وتی: گروپی ئاشقانی کتێب پرۆژه‌یه‌کی درێژخایه‌نه‌، بۆ ئاشتکردنه‌وه‌ی کتێب و خوێنه‌ر، گروپه‌که‌مان ئامانجی سه‌ره‌کی به‌ کلتورکردنی کتێب و خوێندنه‌وه‌یه‌ و دروستکردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان خوێنه‌راندا.

 


وتیشی: ١٥ ڕۆژ جارێک ئه‌ندامانی گروپ کۆده‌که‌ینه‌وه‌ و گفتوگۆیه‌کیان بۆ سازده‌که‌ین، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هانده‌رێک بۆ ئه‌وانه‌شی که‌ له‌ خوێندنه‌وه‌وه‌ دورن بێنه‌ ناو ئه‌م گروپه‌وه‌، کتێبه‌کانیش تۆزیان له‌سه‌ر نه‌نیشێت و نه‌مرن.


هه‌روه‌ها شه‌یما جه‌مال ئه‌ندامێکی گروپه‌که‌، بۆ ڕۆژنیوز قسه‌ی کرد و وتی: به‌ گشتی له‌ناو گروپه‌که‌دا ئه‌و کتێبانه‌ ده‌ستنیشان ده‌که‌ین که‌ باس له‌ یه‌کسانی ڕه‌گه‌زی و نرخ و به‌های مرۆڤبوون ده‌کات، ئه‌م جۆره‌ کتێبانه‌ش کاریگه‌ری و گرنگی باشیان ده‌بێت بۆ گۆڕینی ئایدیای خوێنه‌ر، بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ ئه‌م گروپه‌ فراوان بکرێت، داوای له‌ گه‌نجان ده‌که‌م به‌تایبه‌تی کچان به‌شداری له‌م گروپه‌دا بکه‌ن.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin