Smiley face
Smiley face
Smiley face

بۆ ٧٣٤-ەمین جار داوای سەردانی ئۆجالان کرا

2018-02-27 14:01:12



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

بۆ جاری ٧٣٤-ەمین، پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، داواکارییەکیان ئاراستەی داواکاری گشتیی دادگای کۆماری بورسا کرد.

 

ئەمڕۆ، هەریەکە لە مەزڵوم دینچ، ئایلا ئاکات ئاتا و چەنگیز یورەکلی، سیان لە پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان، داواکارییەکیان پێشکەش بە داواکاری گشتی دادگای کۆماریی بۆرسا-ی تورکیا کرد.

 

جێگای ئاماژەیە، کە داواکاری گشتی دادگای کۆماریی بۆرسا-ی تورکیا، بە پاساوی جۆراوجۆر لە ساڵی ٢٠١١ وە تا ئێستا، ٧٣٣ جار داواکاریی پارێزەرانی ئۆجالان بۆ سەردانیکردنی ئیمرالی ڕەتکردووەتەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin