Smiley face
Smiley face
Smiley face

فیلمه‌ دۆکۆمێنتارییه‌کانى باهۆز و ژنانی چوارشه‌مه‌ نمایشکران

2018-02-27 16:40:48



ڕۆژنیوز – سلێمانی


چالاکییه‌ هونه‌رییه‌کانی هه‌فته‌ی پشتگیریی عه‌فرین له‌ شاری سلێمانی، به‌ نمایشکردنی چه‌ند فیلمێکی دۆکۆمێنتاریی به‌رده‌وامه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، دوو فیلمی دۆکۆمێنتاری باهۆز و ژنانی چوارشه‌مه‌ نمایشکران.


ئه‌مڕۆ، له‌ کاتژمێر ٠٣:٠٠وه‌ دوو فیلمى دۆکۆمێنتارى به‌ ناوه‌کانی فیلمی باهۆز له‌ ده‌رهێنانی کازم ئووز، فیلمی ژنانی چوارشه‌ممه‌ له‌ ده‌رهێنانی دیاکۆ یه‌زدانی، له‌ سینه‌ما سالم له‌ شاری سلێمانی نمایشکران.


نمایشکردنی ئه‌و فیلمه‌، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌ چالاکییه‌دایه‌، که‌ ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس و ماڵی سوهره‌وه‌ردی و خانه‌ی حیکمه‌ت، به‌ هاوکاریی چاند و هونه‌ری باشور، هه‌فته‌ی پشتگیریی له‌ به‌رخۆدانی عه‌فرینیان ده‌ستپێکردووه‌ و تیایدا چه‌ندین پانێڵ و نمایشی فیلم و چالاکی هونه‌ریی جۆراوجۆر له‌خۆده‌گرێت.


هه‌ردوو فیلمه‌که‌ چیرۆکی نه‌به‌ردیی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ نه‌که‌وتن و ویست و ئیراده‌ی پێکه‌وه‌ژیان پیشان ده‌ده‌ن، که‌ په‌یامی ئه‌وه‌مان پێ ده‌گه‌یه‌نن، بۆچی و له‌به‌رچییه‌ دوای چه‌ندین ڕۆژ له‌ ته‌وقدان و فاشییه‌تی تواندنه‌وه‌، هێشتا به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانان و گیانفیداییه‌کان سه‌رده‌که‌وێت و داستانی کۆبانێ و عه‌فرین به‌رهه‌م ده‌هێنێت.


جێگای ئاماژه‌پێکردنه‌، نمایشی ته‌واوی فیلمه‌کان بێ به‌رامبه‌ره‌ و ته‌واوی فیلم و پانێڵه‌کان له‌ هۆڵی سینه‌ما سالم ده‌بن له‌ شاری سلێمانی، هه‌روه‌ها نمایشی هه‌شت فیلمی سه‌ر به‌ نه‌ریتی به‌رخۆدانی باکور و ڕۆژئاوا بێ به‌رامبه‌ر ده‌بێت و ئه‌م چالاکیانه‌ تا کۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin