Smiley face
Smiley face
Smiley face

پێشانگای "عه‌فرین نیشتیمانی به‌رخۆدان" نمایشکرا

2018-02-27 17:05:09



ڕۆژنیوز - سلێمانی


له‌ شاری سلێمانی پێشانگای "عه‌فرین نیشتیمانی به‌رخۆدان" نمایشکرا.


له‌ ھۆڵی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی پێشانگایه‌ک له‌ژێر دروشمی "عه‌فرین نیشتمانی به‌رخۆدان" بۆ ھونه‌رمه‌ند ڕێبوار سه‌عید کرایه‌وه‌ و پێشانگاکه‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژی خایاند.


ڕێبوار سه‌عید، سه‌باره‌ت به‌ پێشانگاکه‌ به‌ ڕۆژنیوزی وت: له‌م پێشانگایه‌دا ٣٥ تابلۆ نمایشکراوه‌ له‌گه‌ڵ په‌یکه‌رێکی سێ ئاڕاسته‌یی، سه‌رجه‌می کاره‌کان ماوه‌ی مانگێکی خایاندووه‌.

 


وتیشی: تابلۆکان سه‌باره‌ت به‌ به‌رخۆدانی عه‌فرینه‌ و زۆربه‌شیان ھێمایه‌ بۆ ژن و بۆ ئازایه‌تی ژن له‌ شه‌ڕی ڕۆژئاوا و عه‌فریندا.


ئه‌و ھونه‌رمه‌نده‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شکرد: سه‌ره‌تا که‌ دێیته‌ ناو ھۆڵه‌که‌وه‌ وێنه‌ی ڕه‌ش و سپی دانراوه‌، به‌ تێپه‌ڕبوون و ته‌ماشاکردنی وێنه‌کان ئیتر تابلۆی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ده‌بینیت که‌ ھێمایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دوای ھه‌موو ناخۆشیه‌ک خۆشی و سه‌رکه‌وتن دێت.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin