Smiley face
Smiley face
Smiley face

دادگا سێ هاوڵاتی تورکی بەهۆی وتنەوەی گۆرانی کوردییەوە ڕەوانەی زیندان کرد

2018-02-28 14:55:42



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

دادگای تورک سێ هاوڵاتیی بە تۆمەتی ئەوەی گۆرانی کوردییان وتووە، ڕەوانەی زیندان کرد.

 

سێ هاوڵاتی تورک بە ناوەکانی ئیحسان ئاکات، عەینییەت شارکتیش و حکمەت ئاکیۆک بەهۆی ئەوەی لە ئەستەنبوڵ گۆرانیی کوردییان وتووەوتەوە، بە تۆمەتی پشتگیریکردنی تیرۆر بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا.

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستاش، گەنجێکی کورد بە هۆی ئەوەی لە پارکێکدا سرودی چەرخا شۆڕشی وتبووەوە، دەستگیرکرا و پاشان داواکاری گشتی دادگای تورک داوای سزای ٢٧ ساڵ زیندانی بۆ کرد.

 

بەگوێرەی میدیاکانی سەربە تورکیا، ژمارەی ئەو کەسانەی لەبارەی عەفرینەوە لە تورکیادا دەستگیرکراون گەیشتووەتە زیاترلە هەزار هاوڵاتی.

 

حکومەتی تورکیا تەنانەت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشی خستووەتە ژێڕ چاودێرییەوە و هەموو ئەو هاوڵاتیانەی لە ئەکاونتە شەخسییەکانیاندا شتێکیان لە بارەی عەفرینەوە نووسیبێت دەستگیرکراون.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin