Smiley face
Smiley face
Smiley face

زنجیرەیەک بومەلەرزە لە خانەقین و گوڵاڵەی دا

2018-03-01 10:36:43



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

دەستەی بومەلەرزەزانی عێراق ئاشکرای کرد، کە زنجیرەیەک بومەلەرزەی یەک لەدوای یەک ناوچەکانی خانەقین و گوڵاڵەی دا.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوی، دەستەی تۆماری بومەلەرزەی سەر بە کەشناسی عێراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ بومەلەرزە خانەقین و گوڵاڵە و ناوچەکانی دیکەی پارێزگای دیالەی هەژاندووە، بەهۆی کەمی گوڕەکانیانەوە هیچ زیانێکیان لێنەکەوتەوەتەوە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، یەکەم بومەلەرزە کاتژمێر 2:50 خولەکی بەرەبانی ئەمڕۆ بەگوڕی (2.8) پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر تۆمارکراوە و بومەلەرزەی دووەم کاتژمێر 3:15 خولەکی بەرەبەیان بەگوڕی (3.4) پلە و بومەلەرزەی سێیەم کاتژمێر 4:09 خولەکی بەیانی و بەگوڕی (2.2) پلە بووە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو بومەلەرزانە هیچ زیانێکی ماددیی و گیانیی لێنەکەوتووەتەوە و بومەلەرزەی دووەم لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستیپێکراوە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin