Smiley face
Smiley face
Smiley face

ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت

2018-03-01 15:02:38



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ٢٠١٨ى عێراق ده‌ستیپێکرد و فراکسیۆنه‌ کوردییه‌کانیش بایکۆتى دانیشتنه‌که‌یان کردوه‌.


که‌مێک پێش ئێستا ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ٢٠١٨ى عێراق ده‌ستیپێکرد و ماده‌ى یه‌که‌مى پرۆژه‌که‌ په‌سه‌ند کرا و گفتوگۆ له‌سه‌ر ماده‌کانى دیکه‌ش به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ سه‌رۆکایه‌تى سه‌لیم جبورى ئه‌مڕۆ جارێکى تر بۆ په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ ده‌ستیپێکرد، به‌ڵام فراکسیۆنه‌ کوردییه‌کان دانیشتنه‌که‌یان بایکۆت کردوه‌.


به‌پێى زانیارییه‌کان فراکسیۆنه‌ کوردییه‌کان له‌ ئێستادا له‌ کۆبوونه‌وه‌دان.


پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ٢٠١٨ى عێراق تا ئێستا چه‌ندین دانیشتنى له‌سه‌ر ئه‌نجام دراوه‌ و زۆرترین مشتومڕى لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin