Smiley face
Smiley face
Smiley face

پسوڵه‌ى خۆراکى سلێمانى و دهۆک ته‌واو بووه‌ و زمانى کوردى خراوه‌ته‌سه‌ر

2018-03-01 15:57:23



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


پسوڵه‌ى خۆراکى سنورى پارێزگاى سلێمانى و دهۆک ته‌واو بووه‌ و زمانى کوردى خراوه‌ته‌سه‌ر، به‌م نزیکانه‌ش به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌کرێن.


ئه‌مڕۆ پسوڵه‌ی خۆراکی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌گاته‌ سه‌نته‌ری پسوڵه‌ی خۆراکی شاره‌که‌ و دواتر دابه‌شده‌کرێن.


به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌ى ڕۆژنامه‌وانى جێگیرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشوازی کردوه‌ له‌ ئیبتهال هاشم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان و به‌دواداچون له‌ وه‌زاره‌تی بارزگانی عێراق که‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕوونکردنه‌وه‌ی کاره‌کانیان له‌باره‌ی پسوڵه‌ی خۆراکی هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی کردبوو.

 


به‌رپێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌، له‌دیدارێکه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان و به‌دواداچون ئاشکرایکرد: پسوڵه‌ی خۆراکی هاوڵاتیانی شاره‌کانی سلێمانی و دهۆک ته‌واو بوه‌ و هه‌ر ئه‌مڕۆ پسوڵه‌کانی سلێمانی ڕه‌وانه‌ ده‌که‌ن، پسوڵه‌ی خۆراکی پارێزگای هه‌ولێریش به‌هۆی نه‌ناردنی زانییارییه‌کان و ته‌واونه‌بونی وردبینییه‌کان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پسوله‌ی شاره‌که‌وه‌ دواکه‌توه‌ و هه‌رکات زانیارییه‌کانیان به‌ده‌ستگه‌یشت، به‌ زوترین کات ده‌ست ده‌که‌ن به‌ چاپکردنی پسوله‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ش.

 


ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی بازگانی ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد: له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ناوه‌ندێکی پسوله‌ی خۆراک ده‌که‌نه‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی ئاسانکاری بۆ راپه‌ڕاندنی کاروباری هاوڵاتیان، هاوکات پێزانینی خۆشی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و ئاسانکارییانه‌ی له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ بۆیان کراوه‌ له‌ ته‌واوکردنی ئیشوکاره‌کانی پسوله‌ی نوێی خۆراکی پارێزگاکانی هه‌رێم.


هه‌ر به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌، ئارام شێخ محه‌مه‌د ده‌ستخۆشى له‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق کردوه‌، به‌وه‌ى زمانى کوردیان خستوه‌ته‌ سه‌ر پسوڵه‌ى خۆراک.


له‌لایه‌کى تره‌وه‌ جه‌مال نوری نوێنه‌ری سه‌نته‌ری پسوڵه‌ی خۆراکی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ى ته‌واوبوونى پسوله‌کانى خۆراکه‌وه‌، وتى: زمانى کوردى خرایه‌ سه‌ر پسوڵه‌ى خۆراکى سلێمانى و دهۆک ئه‌وه‌ش به‌ هه‌وڵ و ماندووبوونى ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق.

 


وتیشى: له‌ نزیکترین کاتدا ئه‌و پسوڵانه‌ له‌ سنورى سلێمانى دابه‌ش ده‌که‌ین.


ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin