Smiley face
Smiley face
Smiley face

کورد پرۆژە یاسای بودجەی عێراق ڕەت دەکاتەوە

2018-03-01 16:53:46



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

١٢ ماددەی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٨ ی عێراق پەسەندکرا و فراکسیۆنە کوردییەکانیش لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنن، کە پرۆژە یاساکە ڕەتدەکەنەوە و داوای هەڵوێست لە بەرپرسانی کورد دەکەن.

 

ئەمڕۆ، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٨ ی عێراق دەستیپێکرد و فراکسیۆنە کوردییەکانیش بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد.

 

لە دانیشتنەکەدا، ١٢ ماددەی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٨ ی عێراق پەسەندکرا.

 

شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، بەناوی فراکسیۆنە کوردییەکانەوە ڕایگەیاند: ئێمە پرۆژە یاسای بودجە ڕەت دەکەینەوە و داوا لە بەرپرسانی کورد و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین، کە بێدەنگ نەبن لەبەرامبەر ئەو ناحەقییانەی کە بەرامبەر کورد کراوە لە پرۆژە یاسای بودجە.

 

هەرووەها، ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وتی: ئەوەی لەتواناماندا بوو کردمان بۆ ئەوەی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بەمشێوەیە تێنەپەڕێت، بەڵام دیارە ئیرادەیەک هەبوو کە تێپەڕبکرێت.

 

جێگای ئاماژەپێکردنە، دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاساییەوە بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو هەڵگیرا.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin