Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە کەلار پێشانگایەک بۆ ئازادیی ئۆجالان و پشتیوانیی عەفرین بەڕێوەچوو

2018-03-01 19:11:01



ڕۆژنیوز – بۆتان گەرمیانی

 

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "سەرهەڵدە"، ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شارۆچکەی کەلار، پێشانگایەکی کتێب و وێنەی عەفرین-یان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە و پشتیوانیی بەرخۆدانی عەفرین کردەوە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لەناو بازاڕی شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "سەرهەڵدە"، ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە و پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی عەفرین، پێشانگایەکیان کردەوە.

 

 

لە پێشانگاکەدا، کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان و ژنۆلۆژی و هەندێک کاری دەستیی ژنان و چەند وێنەو کاریکاتێرێک نمایشکران.  

 

ئاڤێستا عوسمان، ئەندامی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، بە ڕۆژنیوزی وت: پێشانگاکەمان خۆی لە کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ و ژنۆلۆژی و هەندێک کاری دەستیی ژنان و کۆمەڵێک وێنە و کاریکاتێر، لەسەر بەرخۆدانی عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەبینێتەوە.

 

 

وتیشی: ئامانجمان لەم پێشانگایە، بڵاوکردنەوەی فکری ڕێبەر ئاپۆ و پیشاندانی دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورکە، پێویستە ژنانی باشوری کوردستان ژنانی یەپەژە بکەن بە نموونە بۆ خۆیان و ببنە پێشەنگی تێکۆشان بۆ خاوەنداریکردن لە بەرخۆدانی عەفرین.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin