Smiley face
Smiley face
Smiley face

سەرۆک ئەرکانی سوپای تورک چەند کۆبوونەوەیەکی لە بەغدا ئەنجامدا

2018-03-02 14:08:52



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

سەرۆک ئەرکانی سوپای تورک سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ هەریەکە لە وەزیری بەرگری عێراق و سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان خستووەتە بەر گفتوگۆ.

 

ئێوارەی دوێنێ، خلوسی ئاکار، سەرۆک ئەرکانی سوپای تورک، لە بەغدای پایتەختی عێراق، لەگەڵ هەریەکە لە وەزیری بەرگری عێراق و سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق کۆبووەتەوە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری عێراق، خلوسی ئاکار، سەرۆک ئەرکانی سوپای تورک، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ عیرفان مەحمود حەیالی، وەزیری بەرگری عێراق، باسیان لە پەیوەندییە سەربازییەکانی نیوان ئەنقەرە و بەغدا کردووە، لەسەر ئاستی هەواڵگری، ڕاهێنانی سەربازیی و ئەمنییەت.

 

لەلایەکی دیکەشەوە، هەر ئێوارەی دوێنێ، سەرۆک ئەرکانی سوپای تورک لەگەڵ عوسمان غانمی، هاوتا عێراقییەکەی کۆبووەتەوە و هاوبەشیکردنی پۆسپۆڕییە سەربازییەکان لەنێوان هەردوو وڵاتدا و ئەنجامدانەوەی مانۆڕی سەربازیی هاوبەش، بەشێک بووە لە تەوەری کۆبوونەوەکەیان.

 

جێی باسە، هەوڵەکانی ئەنقەرە بۆ هێزکردنی پەیوەندییە سەربازییەکانی لەگەڵ بەغدا، لەکاتێکدایە، کە تادێت دەنگە ناڕازییەکان دژی هەبوونی بنکە و بارەگا سەربازییەکانی سوپای تورک لەسەر خاکی عێراق و باشوری کوردستان ڕوو لەزیادبوون دەکات.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin