Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەریلاکان کاروانێکی زرێپۆشی سوپای تورکیان کردە ئامانج

2018-03-02 15:36:00



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

هەپەگە ڕایگەیاند:  ڕۆژی ٢٦ ی شوبات، هێزەکانمان لە شاری هاتای تورکیا، چالاکییان دژی کاروانێکی ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سوپای تورک ئەنجامدا و گوللـەنەبڕێکیان تێکشکاندووە، ڕۆژێک دوای ئەو چالاکییەش سوپای تورک لەو شارە ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکردووە.

 

ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکییەکی گەریلا لە شاری هاتای تورکیا و ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورک لە سنوری ئەو شارە بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە-دا، هاتووە: ڕۆژی ٢٦ ی شوبات، هێزەکانمان لە ناوچەی یۆلچاتی-ی سەر بە شارۆچکەی حاسا لە هاتای، چالاکییان دژی کاروانێکی ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سوپای تورک ئەنجامدا و دەستڕێژی گوللـە لە هەموو زرێپۆشەکان کرا، لە ئەنجامدا گوللـەنەبڕێکی سوپای تورک تەقێندرایەوە و ژمارەیەک سەربازیش کوژران و برینداربوون.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو: ڕۆژی ٢٧ ی شوبات، سوپای تورک ئۆپەراسیۆنێکی لەو ناوچەیە دەستپێکرد، هەمان ڕۆژ کاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆ شەڕ لەنێوان گەریلاکانمان و سوپای تورک ڕوویدا، لەو شەڕەدا ژمارەیەک سەربازی سوپای تورک کوژران و برینداربوون کە ژمارەیان ڕوون نەبووەتەوە.

 

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە: هەر لەو شەڕەدا، هەڤاڵێکمان بەناوی بەدران چەکدار، دوای نەبەردییەکی زۆر دژی هێزەکانی دوژمن شەهیدبوو.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورک لە ناوچەی یۆلچاتی-ی سەر بە شارۆچکەی حاسا لە هاتای تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin