Smiley face
Smiley face
Smiley face

چالاکییەکانی هەفتەی پشتیوانیی عەفرین بە نمایشکردنی شانۆگەرییەک کۆتاییهات

2018-03-02 16:26:44



ڕۆژنیوز - سلێمانی

 

بە نمایشکردنی شانۆگەرییەک، چالاکییەکانی هەفتەی پشتیوانیی عەفرین لە شاری سلێمانی کۆتاییهات.

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە کۆتایی زنجیرە چالاکییەکانی هەفتەی پشتیوانیی عەفرین، کە ناوەندی غەزەلنووس، ماڵی سەهرەوەردی و خانەی حیکمەت ڕێکیانخستبوو، تەڤگەری چاند و هونەری باشور لە سەکۆی ئازادیی پارکی ئازادی، شانۆی "فڕین بەرەو عەفرین"یان نمایشکرد.

 

 

جەماوەرێکی زۆر بۆ تەماشاکردنی شانۆییەکە ڕوویان لە شوێنی نمایش کردبوو، بە وتنەوەی دروشم و هەڵکردنی ئاڵای یەپەگە و یەپەژە، پشتگریی خۆیان بۆ بەرخۆدانی عەفرین دووپاتکردەوە.

 

شانۆگەری "فڕین بەرەو عەفرین"، بە دروشمی "بە ڕۆحی بەرخۆدان  بەرگری دەکەین لە عەفرین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین"، بڕیارە لە شەش شار و شارۆچکەی باشوری کوردستان نمایش بکرێت، تاوەکو ئێستاش ئەو شانۆگەرییە لە سێ شار و شارۆچکە نمایشکراوە.

 

 

دەقی شانۆییەکە، باس لە پیلانگێڕیی و هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی سەر گەلی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان دەکات، هەروەها جەخت لەسەر پێویستیی یەکگرتوویی هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان و پێکهێنانی یەکێتیی نەتەوەیی کوردان دەکاتەوە.

 

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، ناوەندی غەزەلنووس و ماڵی سوهرەوەردی و خانەی حیکمەت، بە هاوکاریی چاند و هونەری باشور، هەفتەی پشتگیریی لە بەرخۆدانی عەفرینیان دەستپێکرد و تیایدا چەندین پانێڵ و نمایشی فیلم و چالاکی هونەریی جۆراوجۆر ئەنجامدران.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin