Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ شه‌و و ڕۆژێکدا دوو ژن و پیاوێک کوژران

2018-03-03 08:03:57



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


له‌ شه‌و و ڕۆژێکدا له‌ باشورى کوردستان دوو ژن و پیاوێک کوژران.


له‌ ئێواره‌ى دوێنێوه‌ سێ که‌س له‌ باشورى کوردستان کوژراون، که‌ یه‌کێکیان کچێکى ته‌مه‌ن ١٧ ساڵه‌ و "خۆى کوشتووه‌" یه‌کێکى تریان پیاوێکه‌ له‌ سنورى هه‌ولێر کوژراوه‌، ئه‌وه‌ى دیکه‌شیان ژنێکه‌ له‌ شارى که‌رکوک کوژاوه‌. 


به‌پێى ڕاگه‌یاندنێکى پۆلیسى سلێمانى، ئێواره‌ی دوێنێ کچێکی ته‌مه‌ن ۱۷ ساڵ به‌برینداریی گه‌یه‌ندراوەتە نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی سلێمانی، گوایە  خۆی فیشەکی بەخۆیەوە ناوە و دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه‌، گیانی له‌ده‌ستدا.


پۆلیسى سلێمانى ڕایگه‌یاندوه‌: کچه‌که‌ ناوی (ش، ئـ، ح) و ته‌مه‌نی ١٧ ساڵه‌و پیشه‌ی خوێندکاره‌.


پۆلیسى ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندوه‌: پاش ڕوداوه‌که‌ که‌شف ‌و هێڵکاریی بۆ شوێنی ڕووداوه‌که‌ کرا و له‌لایه‌ن بنکه‌ی پۆلیسی ڕزگارییه‌وه‌ په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌که‌ کرایه‌وه‌.


هه‌ر ئێواره‌ی دوێنێ له‌ شاری هه‌ولێر پیاوێک کوژرا، که‌ به‌ وته‌ى پۆلیس له‌ ئه‌نجامی دروستبوونی کێشه‌یه‌کی کومه‌ڵایه‌تی له‌ شارۆچکه‌ی داره‌تووی سنووری هه‌ولێر، ئه‌و پیاوه‌ کوژراوه‌.


به‌ وته‌ى پۆلیس پیاوه‌که‌ خێزاندار بووه‌، دانیشتووی شارۆچکه‌ی پردێ بووه‌ و له‌ شارۆچکه‌ی داره‌تووی سه‌ر به‌ قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر له‌ ماڵی خه‌زووری کوژراوه‌.


هه‌ر شه‌وى ڕابردوو له‌ شارى که‌رکوک ژنێک کوژرا، که‌ ته‌رمه‌که‌ى له‌ باڵه‌خانه‌یه‌ک بینراوه‌.


به‌ پێى ئامارێکى ڕۆژنیوز که‌ کۆى کردوه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا ٧١ هاوڵاتى له‌ باشورى کوردستان کوژراون یان خۆیان کوشتووه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin