Smiley face
Smiley face
Smiley face

​هونه‌رمه‌ندێک له‌ ڕێگه‌ى به‌رده‌وه‌ په‌یامه‌کانى خۆى ده‌گه‌یه‌نێت.. به‌ وێنه‌ و ڤیدیۆ

2018-03-03 10:36:31



ڕۆژنیوز - هاوکار مسته‌فا


هونه‌رمه‌ندێکى شاره‌زوور تابلۆکانى خۆى له‌سه‌ر به‌رد ده‌کێشێت و تا ئێستا نزیکه‌ى ٥٠٠ به‌ردى نه‌خشاندووه‌.


ماوه‌ی پێنج ساڵه‌ شاعیرێکی دانیشتووی شاره‌دێی وارماوا-ی سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ی شاره‌زوور تابلۆکانى له‌سه‌ر به‌رد ده‌کێشێت و توانیویه‌تی نزیکه‌ى ٥٠٠ به‌ردی قه‌باره‌ جیاواز کۆبکاته‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ر یه‌کێک له‌و به‌ردانه‌ شێوه‌یه‌کى جیاواز بنه‌خشێنێت.


عه‌بدولڕه‌حمان تاوگۆزی، شاعیر و هونه‌رمه‌ند، بیرۆکه‌ی کارکردنى له‌سه‌ر به‌رد بۆ پێنج ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بیرى له‌وه‌ کرده‌وه‌، که‌ مه‌رج نییه‌ ته‌نها له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی کاغه‌ز شت بنوسرێت، بۆیه‌ ئه‌و به‌ردى هه‌ڵبژارد که‌ کاره‌ هونه‌رییه‌کانی خۆی له‌سه‌ر بنه‌خشێنێت.


عه‌بدولڕه‌حمان بۆچوونى وایه‌ "پێویست ناکات که‌ هه‌میشه‌ بڵێین به‌رد ڕه‌قه‌، به‌ڵکو جێگه‌ی داخه‌ که‌ که‌سانێک هه‌ن ئه‌مڕۆ به‌ ناوی مافی مرۆڤ و دیموکراسی و ئازادی و کۆمه‌ڵێک بابه‌تی له‌و شێوه‌یه‌ دڵیان زۆر له‌ به‌رد ڕه‌قتره‌، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ئێستا و له‌ ڕابردووشدا مرۆڤه‌کان توانیویانه‌ به‌زۆر شێواز سوودی جیاجیا له‌ به‌رد وه‌ربگرن، منیش ده‌مه‌وێت که‌ به‌ شێوێکی هونه‌ری سود له‌ ڕه‌قیی به‌رده‌کان وه‌ربگرم و ئه‌وه‌ی له‌ناخمدا هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌کان  وه‌ک په‌یامێک بیخه‌مه‌ڕوو".

 


تاوگۆزی له‌ ماوه‌ی ده‌ستکردنى به‌ کارکردن له‌گه‌ڵ به‌ردا نزیکه‌ی ٥٠٠ به‌ردی قه‌باره‌ جیاوازى له‌ ده‌شتوده‌ر و قه‌راخ ڕوباره‌کان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و توانیویه‌تى به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی ده‌ستکارییان بکات هه‌ر به‌ شێوازه‌ سروشتییه‌که‌ی خۆیان بیانهێڵێته‌وه‌، به‌ڵام به‌ نوسینی شیعرێک یان نه‌خشاندنی تابلۆیه‌ک وێنه‌یه‌کی دیکه‌ى به‌و به‌ردانه‌ داوه‌.


عه‌بدولڕه‌حمان تاوگۆزی تا ئێستا سێ‌ پێشانگاى بۆ نمایشکردنی کاره‌ هونه‌رییه‌کانى کردوه‌ته‌وه‌ و داواشى لێکراوه‌ به‌رده‌کانى بفرۆشێت،  به‌ڵام ئه‌و به‌هۆى خۆشویستنى کاره‌کانى، ئاماده‌ نه‌بووه‌ به‌رده‌کانى بفرۆشێت.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin