Smiley face
Smiley face
Smiley face

کورد بایکۆتی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد

2018-03-03 14:16:22



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

کورد بایکۆتی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد، کە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە.

 

ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد، بەڵام کورد ناڕازیی بوو لەسەر بودجە و بایکۆتی دانیشتنەکەی کرد.

 

فەرهاد قادر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، بە ڕۆژنیوزی وت: کورد بایکۆتی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد، بەهۆی ئەوەی کە دانیشتنی ئەمڕۆ تایبەت بوو بە خوێندنەوەی پڕۆژەیاسایی بودجە.

 

 

فەرهاد قادر، وتیشی: بەشێک لە داواکارییەکانی ئێمە بەهەند وەرگیراوە و بەشێکی دیکەی هیچ وەڵام نەدراوەتەوە، بۆیە وەکو کورد دانیشتنەکەمان بایکۆت کرد و ناچینە ژوورەوە.

 

جێگای باسە، دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ خوێندنەوەی دووەمە بۆ پرۆژە یاساى بودجە و تاوتوێکردنی ئەو ماددانەى کە لە پرۆژەیاساکەدا ماون.

 

عێراق بڕی ١٢.٦٧% ی بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکردووە، لەکاتێکدا کە لە ساڵانی ڕابردوو پشکی هەرێم ١٧% بوو.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin