Smiley face
Smiley face
Smiley face

بە بێ کورد پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی پەسەند کرد

2018-03-03 15:08:25



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەموو بڕگە و ماددەکانی پرۆژە یاسایی بودجەی ساڵی ٢٠١٨ی عێراقی بە بێ بەشداری کورد پەسەند کرد.

 

کەمێک پێش ئێستا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژە یاسایی بودجەی پەسەند کرد، لە کاتێکدا کە کورد دانیشتنەکەی بایکۆت کردبوو.

 

جێگای باسە، لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاساى بودجەی ساڵی ٢٠١٨ی عێراق کرا.
 

پشێتر فەرهاد قادر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، بە ڕۆژنیوزی وت: کورد بایکۆتی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کردووە، چونکە بەشێک لە داواکارییەکانی ئێمە بەهەند وەرگیراوە و بەشێکی دیکەی هیچ وەڵام نەدراوەتەوە.

 

عێراق بڕی ١٢.٦٧% ی بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکردووە، لەکاتێکدا کە لە ساڵانی ڕابردوو پشکی هەرێم ١٧% بوو.

 

هەروەها دوای پەسەندکردنی بودجەکە، دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دواخرا بۆ ڕۆژی دووشەمەی داهاتوو.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin