Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە پایتەختی فینلەنداوە پشتیوانی عەفرین کرا.. بەوێنە

2018-03-04 08:28:17



ڕۆژنیوز - هێلسنکی

 

لە شاری ھێلسنکی پایتەختی فینلەندا، بە بەشداری کوردان و ڕێکخراو و لایەنە سیاسییەکانی فیبنلەندا، لە چالاکییەکدا ھێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین شەرمەزار کرا.

 

کوردانی ئەوروپا بەردەوامن لە چالاکییەکانیان بۆ پشتیوانی بەرخۆدانی سەردەم لە کانتۆنی عەفرین، لەو چوارچێوەیەدا ئێوارەی دوێنێ لە هێلسنکی خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو.

 

خۆپیشاندانەکە لەلایەن چەند گروپ و ڕێکخراوێکی فینلەندییەوە رێکخرا، بە بەشداری کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە.

 

خۆپیشاندانەکە لە کامپی ناوەندی شارەوە بە درووشمی "فاشیست ئەردۆغان – داعش ئەردۆغان - بژی بەرخۆدانی عەفرن"-دەستیپێکرد تا مەیدانی ھاکانێمی.

 

سەرەڕای کەشوهەوایەکی ساردی ئەو وڵاتە، لە خۆپیشاندانەکەدا چەندین پارت و ڕێکخراوی نەتەوە جیاجیاکان و لایەنی سیاسی تێیدا بەشداربوون.

 

لەو چالاکییەدا چەندین وتار لەلایەن کوردان و فینلەندییەکانەوە خوێندراوە، کەتێیدا جگە شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سەر عەفرین، هاوکات پشتیوانی بەرخۆدانی سەردەم کرا.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin