Smiley face
Smiley face
Smiley face

كەركوك هۆڵی سینەماكان بوونەتە شوێنی بازرگانیكردن

2018-03-04 10:10:19



ڕۆژنیوز – رێباز سەباح

 

بەهۆی نەبونی سینەما لە شاری كەركوك، هاوڵاتییان ڕوو لە ناوەندە رۆشنبیریەكان دەكەن بۆ بینینی فیلم، لەئێستاشدا زۆرێك لە شوێنی سینەماكان بوونەتە گەراجی ڕاوەستانی ئۆتۆمبێل و فرۆشتنی كاڵاو دوكان و بازاڕ.

 

شاری كەركوك، لە ڕابردوودا زیاتر لە چوار سینەمای تێدا بووە، بەڵام ئێستا هیچ یەكێك لە سینەماكان بوونیان نەماوە و هیچ سینەمایەكی نوێ‌-ش دروست نەكراوە.

 

بەهۆی نەبوونی هۆڵی سینەماوە زاهیر شوكر، خاوەنی ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری دیالۆگ، بیری لەوە كردووەتەوە، كە لە ناوەندەكەی خۆیان فیلم نمایش بكات، بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە پڕبكاتەوە كە بەهۆی نەبوونی سینەما لە كەركوك دروست بووە.

 

زاهیر شوكر، بە ڕۆژنیوزی وت:"كەركوك یەكێك بووە لەو شارە گەورانەی كە سینەما تێیدا ڕۆڵێكی یەكجار گرنگی هەبووە، تا كۆتایی هەشتاكانیش خەڵكی بە چڕی و بە زۆری دەڕۆشتن بۆ سینەما بۆ تەمەشاكردنی فیلم".

 

 

وتیشی:"مێژووی دانانی سینەما لەم شارە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی هاتنی ئینگلیز، بەڵام بەداخەوە لە پاش ساڵی نەوەدەكانەوە سینەما لە كەركوك بوونی نەماوە، ئێمە وەك ناوەندی رۆشنبیری و هونەری دیالۆگ بیرمان لەوە كردەوە هەفتانە فیلمێكی جیهانی و سینەمایی لێرە نمایش بكەین، بۆ ئەوەی جارێكی تر ئەوانەی كەوا بینەری سینەما و عاشقانی سینەمان لێرە تەماشای  ئەو فیلمە سینەماییانە بكەن".

 

رێباز نەجات، خوێندكارێكی دانیشتووی شاری كەركوكە، لەسەر نەبوونی هۆڵی سینەما بە ڕۆژنیوزی وت:"هۆكاری ئەوەی كە من هاتوم لێرە سەیری فیلم دەكەم نەبوونی سینەمایە لە شارەكە، هیوادارم لە داهاتوودا سینەما وەك ساڵانی پێشوتر بونی هەبێت لە كەركوك، بە داخەوە كە چەند سینەمایەك هەبوو بەڵام ئیستا بونەتە شوێنی بازرگانیكردن".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin