Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەنجانی تەبقا ئامادەن بۆ بەشداربوون لە بەرخۆدانی عەفریندا

2018-03-04 13:12:43



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ئەنجومەنی گەنجانی تەبقا هێرشەکانی سوپای تورک وچەتەکانی-یان بۆسەر عەفرین شەرمەزارکرد و ئامادەییان دەربڕی, بۆ بەشداریکردن لە بەرخۆدانی سەردەمدا.

 

ئەمڕۆ لە بەردەم ناوەندی ئەنجومەنی گەنجانی تەبقا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لەلایەن ئەو ئەنجومەنەوە بەڕێوەچوو، محەمەد عیسا، ئەندامێکی دەستەی بەڕێوبەری ئەنجومەنەکە ڕاگەیەندراوێکی خوێندەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین بە توندی شەرمەزارکرا و ڕاگەیەندرا: ئێمە وەک گەنجانی تەبقا دەنگمان هەڵدەبڕین و دەڵێین، کە دژی دڕندەیی سوپای تورک لە عەفرین بەرخۆدان دەکەین، پیلانی داگیرکردنی باکوری سوریایان بە ڕشتنی خوێنی منداڵان دەستپێکردووە.

 

لە بەردەوامیدا ڕاگەیەندرا: سوپای تورک لە هێڕشە نامرۆیانەکەیدا چەکی ناتۆ بەکاردەهێنێت، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ هاوڵاتی شەهیدبوون و سەدان هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

 

لە کۆتاییشدا ئاماژەدرا: ئێمە ئامادەین بچینە عەفرین و لە بەرەکانی بەرگری لە عەفریندا بەشداربین، کۆمەڵکوژی هاوڵاتیانی مەدەنی لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانی و ڕوسیاوە پێداگری گەنجان بۆ بەرخۆدان زیاتردەکات.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin