Smiley face
Smiley face
Smiley face

داوای لێپێچینەوەی توند دەکرێت لەو کەسەی گرتە ڤیدیۆییەکەی بڵاوکردوەتەوە

2018-03-04 13:34:05



ڕۆژنیوز - دانا و بڕیار

 

گرتەی ڤیدیۆیی کۆمەڵێک ژن کە بەکار هینراون بۆ کاری نەشیاو و چەند گەنجێکیان لەگەڵدایە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەبێ هیچ فلتەرێک بڵاوکرایەوە، دواتر ناڕەزایی توندی هاوڵاتیان و چالاکوانانی لێکەوتەوە، بەو هۆیەشەوە ئەمڕۆ لە سلێمانی و هەولێر گربوونەوەی ناڕەزایی بەڕێوەچوو.

 

ئەمڕۆ،  لە پارکی نالی لە سلێمانی و لەبەردەم دادگای بەرایی لە شاری هەولێر، کۆمەڵێک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکانی بواری ژنان و پارێزەران گردبوونەوەیان دژی بڵاو بوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەلایەن کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکانەوە.

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوبۆیەوە کە تێیدا دانپێدانانی کۆمەڵێک ژن و و پیاو تێیدا دەردەکەون و تێیدا ژنان بۆ کاری نەشیاو بەکارهێندراون، لە گرتەکەدا پرسیاریان لێدەکرێت کە ناویان چیە و خەڵکی کوێن و کە ئایا ئەو کارەیان ئەنجامداوە؟، ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕووخساری کەسەکان بە ئاشکرا دیارە و هیچ فلتەرێک لە ڤیدیۆکەدا بەکارنەهاتووە، ئەمەش ناڕەزایەتی چالاکانی بواری مافەکانی مرۆڤی لێکەوتەوە.

 

یاداشتی ڕێکخراوەکان لە شاری سلێمانی لەلەلایەن دڵسۆز زەنگەنەوە، خوێندرایەوەو تێیدا ئیدانەی بڵاو بوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە کرابوو، ئاماژە بەوە کرابوو کە ئەوکارە کارێکی نا مرۆڤانەیە و سوکایەتییە بە کەرامەتی مرۆڤ.

 

 

لە یاداشتی ڕێکخراوەراندا داوا لە حکومەتی ھەرێم کرا بوو، کە پەیوەندی بکات بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی فەیسبووک و تویتەرو یوتیوب، بۆ سڕینەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە، ھەروھا ھەنگاوی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی ژیانی ئەو ھاوڵاتیانە و سزادانی ئەو کەسانەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەیان بڵاو کردووەتەوە، هەروەها داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرابوو، کە بۆ پاراستنی ژیانی ئەو ھاوڵاتیانە فشار لە حکومەتی ھەرێم بکات.

 

هەروەها ئەحمەد کاوانی، پارێزەر، بەیاننامەکەی شاری هەولێری خویندەوە کە تێیدا هاتبوو: داوا دەکەین لێپێچینەوەی توند بکرێت بەرامبەر بەو کەسانەی گرتەکەیان بڵاوکردۆتەوە و پێویستە داواکاری گشتی بەکاری خۆی هەستێت.

 

ئاماژە بەوەشدراوە: دەبێت قۆناغی لێکۆڵینەوە نهێنی بێت و بەکارهێنانی قسەی بریندارکەریش پێچەوانەی یاسایە و نابێت هانایان بۆ ببرێت، هەروەها بەپێی بنەماکانی جاڕی گەردوونی مافەکانیی مرۆڤ دەبێت شکۆی مرۆڤ پارێزراو بێت و بڵاوکردنەوی ئەم گرتە ڤیدیۆیە تەواو پێچەوانەی یاسایە و پێویستە کارمەندەکانی هێزە ئەمینەکان راهێنانیان پێ بکرێت.

 

هەولیر

 

سلێمانی

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin