Smiley face
Smiley face
Smiley face

حکومەتی هاوپەیمانی لە ئەڵمانیا پێکدێت

2018-03-04 14:11:15



رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

زۆرینەی ئەندامەکانی حزبی سۆسیال دیموکرات دەنگیان دا بە بەشداریکردنی ئەو حزبە لە حکومەتی هاوپەیمانیدا، بەمشێوەیە هەردوو حزبی سۆسیال دیموکرات و سۆسیال کریستیانی، حکومەتی هاوپەیمانی ئەڵمانیا پێک دێنن.

 

ئەمڕۆ بە ئاشکرابوونی ئەنجامی دەنگدانی ئەندامانی حزبی سۆسیال دیموکرات، چارەنووسی حکومەتی ئەڵمانیا دیاریکرا و بڕیاردرا کە هەردوو حزبی سۆسیال دیموکرات و سۆسیال کریستیانییەکان حکومەتی هاوپەیمانی پێک بێنن.

 

٤٦٣ هەزار ئەندامی حزبی سۆسیال دیموکرات بەشداریان لە دەنگدانێکی پۆستی دا کرد، ئەو دەنگدانە ڕۆژی هەینی بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ دەرئەنجامەکەی ڕاگەیەندرا، ٢٤٠ هەزار واتە زیاتر لە ٦٦٪ی ئەندامانی بەشداربوو لە دەنگدانەکەدا، دەنگیاندا بە بەشداریکردنی حزبی سۆسیال دیموکرات لە حکومەتی هاوپەیمانیدا.

 

هەروەها ئاشکراش کراوە، کە ١٢٣ هەزار لە ئەندامان دەنگی "نا"یان داوە بە بەشداریکردنی حزبەکەیان لە حکومەتی هاوپەیمانیدا.

 

لە ئەنجامدا کۆتاییهات بە وتووێژەکانی پێکهاتنی حکومەتی هاوپەیمانی لە ئەڵمانیا و هەر دوو حزبی سۆسیال دیموکرات و حزبی سۆسیال کریستیانییەکان حکومەتی هاوپەیمانی پێک دێنن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin