Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەمریکا باڵیۆزخانەکەی لە ئەنقەرە داخست

2018-03-05 10:44:10



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە هۆی نەبوونی ئاسایش لە تورکیا باڵیۆزخانەکەی لە ئەنقەرەی پایتەخت داخست.

 

ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی کارمەندەکانی لە سەر بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داخرا.

 

لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، بەرپرسانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕایانگەیاند:"بە هۆی ئەوەی ئاسایشی باڵیۆزخانەکە و کارمەندەکانی لە مەترسیدایە، باڵیۆزخانەکە بۆ ماوەیەکی نادیار دادەخرێت".

 

هەروەها بەرپرسانی باڵیۆزخانەکە ئاشکریان کردووە:"جگە لە حاڵەتی زۆر بەپەلە و زۆر تایبەت، کارمەندانی باڵیۆزخانەکە هەمووی کارەکانیان دەوەستێنن، هەرکاتێکیش بزانن گونجاوە دیسانەوە باڵیۆزخانەکە دەکەنەوە و بە ڕایگشتی ڕادەگەیەنن".

 

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا، داوای لە هاوڵاتیانی ئەمەریکی دانیشتووی تورکیاش کردووە، خۆیان لە شوێنی قەرەباڵغ دوور ڕابگرن و وریای هاتووچۆکانیان بن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin