Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەوروپا بۆ پشتگیریی عەفرین لە سەر پێیە

2018-03-06 10:16:20



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپا، لە چەندین شار بەمەبەستی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی هاوڵاتیانی مەدەنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکەوە، چالاکییان ئەنجامدا.

 

شەوی ڕابردووش وەک هەموو ڕۆژانی دیکە لە چەندین شاری ئەوروپا چالاکی و خۆپیشاندان  بۆ پشتگیریکردنی بەرخۆدانی عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین ئەنجامدرا.

 

لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا گردبوونەوەیەک لە بەردەم باڵیۆزخانەی ڕوسیا لەو وڵاتەدا ئەنجامدرا بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین و بێ دەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

 

خۆپیشاندەران پانکاردی "تورکیا عەفرین بۆردمان دەکات و جیهانیش سەیری دەکات"-یان هەڵگرت و لە بارەی کۆمەڵکوژییەکانی سوپای تورکیا  ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە و ڕایانگەیاند، کە وڵاتی ڕووسیا-ش هاوبەشە لەو کۆمەكوژییەی وا لە عەفرین ئەنجام دەدرێت.

 

هەروەها لە شاری مارسیلیا فەرەنسا، هاوڵاتیانی کورد بەمەبەستی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی و داگیرکاری سوپای تورک بە ڕێپێوانێک خۆیان گەیاندە بەردەم کۆنسولخانەی ئەمریکا لەو شارەدا.

 

لەوێ فەتحی کوروکچو لەلایەن ناوەندی جڤاکی دیمکواتییەوە قسەی بۆ خۆپیشاندەران کرد و، وتی: ئیستا یەپەگە ویەپەژە بۆ پاراستنی کەرامەتی مرۆڤایەتی بەرخۆدانی دەکەن، ئێمە داوا لە کۆمڵگای ئەوروپا دەکەین کە لە بەرامبەر هێرشەکانی سوپای تورکدا بێدەنگی بشکێنن.

 

لە شاری کرۆنای ئیسپانیاش  بەپێشەنگایەتی  ئانتی فاشیستەکان و کۆمیتەی پشتیوانیکردن لە عەفرین، ڕێپێوانێک ئەنجامدرا و لەو ڕێپێوانەدا کۆمەڵکوژی و داگیرکاری سوپای تورک شەرمەزار کرا.

 

لە شارەکانی هانۆڤێر، فرانکفۆرت، فریبۆرگ و شتۆتگارتی ئەڵمانیا، کوردستانیان بە ڕێپێوان و چالاکیی جیاجیا کۆمەڵکوژی سوپای تورک-یان بۆسەر عەفرین شەرمەزارکرد.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin