Smiley face
Smiley face
Smiley face

چه‌مچه‌ماڵ، پێشه‌نگایه‌ک بۆ ژماره‌یه‌ک خوێندکار کرایه‌وه‌

2018-03-06 13:49:49



ڕۆژنیوز - ئاشتی ئه‌حمه‌د


له‌ هۆڵی ڕۆشنبیری چه‌مچه‌ماڵ، به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی ژنان و ساڵیادی ڕاپه‌رینی چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌، خوێندنگه‌ی ناوه‌ندی پێنوس به‌ هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌ڕێتی به‌شی ڕۆشنبیری و هونه‌ری چه‌مچه‌ماڵ پێشه‌نگای شێوه‌کاری بۆ ژماره‌یه‌ک خوێندکار کرده‌وه‌.


ئه‌مڕۆ به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی ٨ى مارس و ساڵیادى ڕاپه‌ڕینى چه‌مچه‌ماڵ، له‌ شارۆچکه‌ی چه‌مچه‌ماڵی سه‌ربه‌پارێزگای سلێمانی پێشه‌نگایه‌ک کرایه‌وه‌.


لانه‌ فایه‌ق سه‌رپه‌رشتیاری پێشه‌نگاکه‌ بۆ ڕۆژنیوز وتی: به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژنان و یادی ڕاپه‌رینی چه‌مچه‌ماڵ، له‌گه‌ڵ خوێندکاره‌کانمدا ئه‌م پێشه‌نگایه‌مان کردۆته‌وه‌ که‌ ماوه‌که‌ی هه‌ر ئه‌مڕۆیه‌ و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک کاری ده‌ستی خوێندکاران ئاوێته‌ی یه‌کتریمان کردووه‌.

 


وتیشی: کاره‌کان گوزارشت له‌یه‌ک شتی تایبه‌ت ناکات، به‌ڵکو ژماره‌یه‌ک له‌ تابلۆمان باسی ژنان ده‌کات، ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش گوزارشت له‌ پرسه‌ نیشتمانییه‌کان ده‌کات که‌ تابلۆی خۆمی زۆر تێدایه‌ له‌گه‌ڵ تابلۆی خوێدکاران، هه‌روه‌ها ئه‌و کاره‌ ده‌ستییانه‌ی خوێندکاره‌کان ئه‌نجامیان داوه‌، هه‌موویانمان ئاوێته‌ی یه‌کتری کردووه‌، به‌واتای ئه‌وه‌ی هه‌موومان پێکه‌وه‌ جوانین.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin