Smiley face
Smiley face
Smiley face

جیش الثوار: بە ٣ هەزار شەڕڤانەوە لە ڕەقە دەکشێینەوە و دەچینە عەفرین

2018-03-06 15:47:02



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هێزە شۆڕشگێڕەکان (جیش الثوار) ڕایانگەیاند، کە هێزەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی فورات دەکشێننەوە و دەچنە عەفرین بۆ ئەوەی بەشداربن لە بەرخۆدانی سەردەمدا.

 

ئەمڕۆ ئەبو عامر ئیدلبی، وتەبێژی فەرمیی هێزە شۆڕشگێڕەکان لە ناوەندی ڕەقە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، کە هێزە شۆڕشگێڕەکان لە ڕەقە دەکشێنەوە و دەچنە عەفرین.

 

ئەبو عامر ئیدلبی وتی: سێ هەزار شەڕڤانمان هەیە، بەشێکی زۆری هێزەکانمان ناردەوە بۆ عەفرین، داعشی ڕەقە و داعشی عەفرین جیاوازییەکیان نییە بۆ ئێمە، بۆ ئەوەی خەڵک لە چنگی تیرۆر ڕزگاربکەین دەچینە عەفرین.

 

هەورەها وتی: ئەو هاوڵاتیانە مەدەنییانەی خەڵکی شەهبا کە چوونەتە عەفرین لە بەر چاوانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا دەکوژرێن، ئێمە پشتگیریی یەپەگە دەکەین و لە دژی چەتەکانی تورکیادا تێدەکۆشین.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin