Smiley face
Smiley face
Smiley face

فەرەنسا و بەریتانیا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن

2018-03-06 18:30:22



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

هەریەکە لە فەرەنسا و بەریتانیا، دوای سەرنەکەوتنی ئاگربەس لە سوریا، داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن.

 

ڕۆژی ٢٤ی شوبات، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی بەکۆی دەنگ، ئاگربەستێکی ٣٠ ڕۆژەی لە سوریا ڕاگەیاند، بەڵام تا ئێستا سوریا و تورکیا پابەندنەبوون بە ئاگربەستەکەوە و بەردەوامن لە هێرش و بۆردوومانەکانیان بۆ سەر هەریەکە لە عەفرین و غۆتەی ڕۆژهەڵات.

 

بەوهۆیەوە، هەریەکە لە فەرەنسا و بەریتانیا، داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانیان کردووە.

 

سوپای تورک لەدوای بڕیاری ئاگربەستی ئەنجومەنی ئاسایشەوە، لە هێرشەکانیدا بۆ سەر عەفرین، دەیان هاوڵاتی مەدەنیی شەهید و بریندارکردووە، کە بەشێکی زۆریان ژن و منداڵن.

 

چاوەڕوان دەکرێت کە ڕۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی کۆببێتەوە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin