Smiley face
Smiley face
Smiley face

فڕۆکەیەکی سەربازیی ڕوسیا لە سوریا کەوتەخوارەوە

2018-03-06 19:55:09



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ڕوسیا له‌ سوریا كه‌وته‌خواره‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ٣٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

 

ئەمڕۆ، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگه‌یاند، کە فڕۆكه‌یه‌كی سەربازیی وڵاتەکەی لە جۆری "ئەنتۆنۆڤ ٢٦" له‌کاتی نزیکبوونەوەی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی حمه‌یمیم لە سوریا، كه‌وتووەته‌خواره‌وه‌.

 

ئەوەش خراوتەڕوو، کە له‌ فڕۆكه‌كه‌دا ٢٦ سه‌رنشین هه‌بووه لەگەڵ‌ ٦ ئه‌ندامی تیمی فڕۆكه‌وانیی فڕۆكه‌كه‌ و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.

 

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕوسیا ڕاشیگەیاندووە: ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه‌وتووەته‌خواره‌وه‌ له‌ جۆری ئەنتۆنۆڤ ٢٦ بووه‌ و به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی كه‌وتووەته‌ خواره‌وه‌.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin