Smiley face
Smiley face
Smiley face

عەبادی: پێش نەورۆز مووچە دەنێرین و فڕۆکەخانەکانیش دەکەینەوە

2018-03-06 20:44:20



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: پێش نەورۆز مووچەی بەشێک لە فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرین و فڕۆکەخانەکانی هەرێم-یش دەکەینەوە.

 

ئەمشەو، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، وتاری هەفتانەی خۆی لە شاری بەغدا پێشکەشکرد.

 

حەیدەر عەبادی، ڕایگەیاند: پێش نەورۆز مووچەی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی‌ كوردستان ڕه‌وانه‌ ده‌كەین، كه‌ پرۆسه‌ی وردبینیان ته‌واو بووه‌.

 

ڕاشیگەیاند: هه‌رێمی کوردستان ڕازیبووە‌ فڕۆكه‌خانه‌كان ڕاده‌ستی‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عیراق بكرێت، بۆیە پێش نەورۆز فڕۆکەخانەکانی هەرێم دەکەینەوە.

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەوەشی خستەڕوو: پڕۆسەی وردبینی سەرجەم وەزارەتەکان زۆری پێدەچێت و لە ئێستادا مووچەی فەرمانبەران دەنێرن و پرۆسەی وردبینیش بەردەوام دەبێت.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin