Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆمەڵکوژییەکانی حکومەتی تورک لە ئەوروپا شەرمەزارکرا.. بەوێنە

2018-03-07 08:57:15



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی ئەوروپا بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان و ڕێپێوان کۆمەڵکوژی و تاڵانکارییەکانی حکومەتی تورکیان لە عەفرین شەرمەزارکرد.

 

ئێوارەی دوێنێ لە دەیان شاری ئەوروپا، هاوڵاتیانی کورد و دۆستانیان ڕژانە سەر شەقامەکان و پشتگیرییان دەربڕی بۆ بەرخۆدانی سەردەمی گەلان لە عەفرین.

 

لە شارەکانی هامبۆرگ، شتوتگارت، مانهایم و بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، چەند خۆپیشاندانێک ئەنجامدرا، خۆپیشاندەران دروشمی "تورکیای تیرۆریست"، "بژی بەرخۆدانی عەفرین" یان وتەوە و ئاڵای یەپەگە و یەپەژە و وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پەکەکەیان بە دەستەوە گرت.

 

لە شارەکانی زیوریخ، بازێل، لوزەرن و بێرنی پایتەختی سویسرا، هاوڵاتیانی کورد ڕژانە سەر شەقامەکان و هێرشەکانی حکومەتی تورک بۆ سەر عەفرینیان شەرمەزارکرد.

 

لە یۆتۆبۆریی سوید، ئارهوسی دانیمارک، تولوزی فەرەنسا و ئامستردامی پایتەختی هۆڵەندا و ئۆسلۆی پایتەختی نەرویجیش بە هەمان مەبەست چەند خۆپیشاندان و چالاکییەک ئەنجامدرا.

 

جێگای ئاماژەیە، کە ئەمڕۆ ٤٧-ەمین ڕۆژی هێرشی حکومەتی تورک بۆ سەر عەفرینە، کە لە چوارچێوەیدا زیاتر لە دوو سەد هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و سەدان هاوڵاتی دیکەش برینداربوو و دەیان تاوانی جەنگیی تێدا لەلایەن حکومەتی تورکەوە ئەنجام دراوە.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin