Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆنفرانسی ئينستيتيوتى کەلەپوری خۆشناوەتی دەستیپێکرد

2018-03-07 11:10:24



ڕۆژنیوز – دلشاد خۆشناو

 

لەژێر ناونیشانی'ڕه‌سه‌نايه‌تيمان ڕه‌گى ناسنامه‌بوونمانه‌'، يه‌كه‌مين كۆنفڕانسى نێودەوڵەتیی ئينستيتيوتى كه‌له‌پوورى خۆشناوه‌‌تى و سێيه‌مین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی سەنتەری هه‌ندرێن بۆ زمان و توێژینەوەی كەلتووری دەستیپێکرد.

 

کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە هۆڵی هوتێل شەقڵاوەی گەشتیاری، لە هاوینەهەواری شەقڵاوە، ئینستیتیوتی کەلەپوری خۆشناوەتی بە هاوکاری سەنتەری هەندرێن بۆ زمان و توێژینەوەی کەلتوری، کۆنفرانسێکی دوو ڕۆژەیان دەستپێکرد.

 

 

دەستپێکی کۆنفرانسەکە بە مارشی نیشتیمانی و مارشی زانکۆ دەستپێکرد، پاشان وتەی بەخێرهاتنی میوانان لەلایەن سەرباز خۆشناو، سەرۆکی ئینستیتیوتی کەلەپوری خۆشناوەتی پێشکەش کرا.

 

 

کۆنفرانسەکە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و بڕیارە لەماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا ژمارەیەک توێژینەوەی ئەکادیمی و زمانەوانی لەلایەن کۆمەڵێک مامۆستای زانکۆ و توێژەر پێشکەش بکرێن.



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin