Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئه‌مریکا، به‌ ئاڵای یه‌په‌گه‌وه‌ سیمیناری ژه‌نڕاڵێکی پێشوی تورکیا شه‌رمه‌زارکرا

2018-03-07 15:45:14



ڕۆژنیوز - ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان


ئیلکه‌ر باشبوغ که‌ بۆ ئه‌نجامدانی سیمینارێک له‌ باره‌ی هێرشی سه‌ر عه‌فرینه‌وه‌ چووبووه‌ زانکۆیه‌کی ئه‌مریکا، ناڕه‌زایی له‌ دژی ئه‌نجامدرا و شه‌رمه‌زار کرا.


ئه‌مڕۆ له‌ زانکۆی جۆن هۆپکینزی شاری بالتیمۆری ئه‌مریکا سیمینارێک بۆ ژه‌نه‌ڕال ئیلکه‌ر باشبوغ، فه‌رماندارى پێشووى سوپاى تورک ڕێکخرا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ باره‌ی هێرشی سه‌ر عه‌فرین قسه‌ بکات، به‌ڵام گروپێک له‌ خوێندکارانی ئه‌و زانکۆیه‌ به‌ ئاڵای یه‌په‌گه‌وه‌ باشبوغیان شه‌رمه‌زار کرد.


له‌ کاتی قسه‌کردنی باشبوغ، خوێندکارێک هه‌ستایه‌ سه‌ر پێ و له‌ دژی قسه‌کانی باشبوغ وتی: هه‌ر ئێستا عه‌فرین له‌لایه‌ن سوپای تورکه‌وه‌ بۆردوومان ده‌کرێت و هاوڵاتیی مه‌ده‌نی ده‌کرێنه‌ قوربانی.

 

ئیلکه‌ر باشبوغ


دواتر پاسه‌وانه‌کانی سیمیناره‌که‌، ئه‌و خوێندکاره‌یان به‌ زۆر له‌ هۆڵی سیمیناره‌که‌ کرده‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام له‌ ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌که‌ش خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی به‌ ئاڵای یه‌په‌گه‌وه‌ به‌رده‌وامی پێدرا.


پاشان ئاڵۆزییه‌کان گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو هۆڵه‌که‌ و له‌ ئه‌نجامدا پێش ئه‌وه‌ی سیمیناره‌که‌ کۆتایی بێت، باشبوغ کۆتایی به‌ قسه‌کانی هێنا و له‌ ده‌رگایه‌کی نهێنییه‌وه‌ برایه‌ ده‌ره‌وه‌.


خوێنکارێکی ئه‌مریکی له‌ کاتێکدا ئاڵای یه‌په‌گه‌ی به‌ ده‌سته‌وه‌ گرتبوو هه‌ستایه‌ سه‌ر پێ و وتی "خه‌ڵکی کورد به‌ ته‌نیا نین".


جێگای ئاماژه‌یه‌، پێش گه‌شتی باشبوغ بۆ ئه‌مریکا، له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نووسیدا وتی: ده‌مه‌وێت بچمه‌ ئه‌مریکا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕووی زانستییه‌وه‌ ڕه‌وابوونى هێرشی سه‌ر عه‌فرین بسه‌لمێنم و ئه‌وه‌ نیشان بده‌م که‌ هێرش و ئۆپه‌راسیۆنى دژبه‌ عه‌فرین ڕه‌وایه‌ و ئێمه‌ خاوه‌ن مافین.


ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin