Smiley face
Smiley face
Smiley face

UNICEF: ساڵانه‌ ١٢ ملیۆن منداڵ هاوسه‌رگیریان پێده‌کرێت

2018-03-07 19:40:54



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان 


ڕێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ پاراستنى منداڵ UNICEF ڕایگه‌یاند: ساڵانه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیھاندا ١٢ ملیۆن منداڵ ھاوسه‌رگیریان پێده‌کرێت و ڕێژه‌که‌ش له‌ به‌رزبونه‌وه‌یه‌کی به‌رچاودایه‌.


ڕێکخراوی UNICEF به‌ بۆنه‌ى نزیکبوونه‌وه‌ى 8ى مارس ڕۆژى جیهانیی ژنان، دوێنێ ئامارى له‌سه‌ر هه‌ڵکشانى هاوسه‌رگیرى منداڵ له‌ جیهاندا بڵاوکرده‌وه‌.


ئاماره‌که‌ى UNICEF باس له‌ ھه‌ڵکشانی ڕێژه‌ی ھاوسه‌رگیری منداڵان ده‌کات له‌ ته‌واوی جیھاندا، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌داتاکاندا ده‌رکه‌وتووه‌ ساڵانه‌ ١٢ ملیۆن منداڵ ھاوسه‌رگیری ده‌که‌ن له‌ سه‌رانسه‌ری جیھاندا.


UNICEF مه‌ترسی ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ زیاد بکات و له‌ ساڵی ٢٠٣٠ ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ بگاته‌ ١٥٠ ملیۆن.


سه‌باره‌ت به‌ ھاوسه‌رگیری پێشوه‌خته‌ یان هاوسه‌رگیرى منداڵ، UNICEF باسى له‌وه‌ کردوه‌: "ناچارکردنی کچان به‌ شوکردن له‌ ته‌مه‌نێکی منداڵدا، ڕوبه‌ڕووی ئازارێکی درێژی ده‌رونی و جه‌سته‌ییان ده‌کاته‌وه‌ به‌ درێژایی ژیان، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی دووریان ده‌خاته‌وه‌ له‌ ته‌واوکردنی خوێندن و ڕه‌نگه‌ به‌ھۆی منداڵیی و نه‌بونی توانای ڕوبه‌ڕووبونه‌شه‌وه‌، چه‌ندین توندوتیژیان به‌رامبه‌ر بکرێت".


UNICEF ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کانه‌ بۆ پاراستنى منداڵان، له‌ ساڵی ١٩٤٦ دامه‌زراوه‌ و له‌ زیاتر له‌ ١٩٠ وڵاتدا کار بۆ پاراستنی مافه‌کانی منداڵان ده‌کات، باره‌گاکه‌ی له‌ شاری نیۆرکی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکایه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin