Smiley face
Smiley face
Smiley face

پۆلیسی بەرلین قەدەغەی سەر یەپەگەی لابرد

2018-03-08 08:30:07



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

خۆپیشاندان و چالاکییەکانی هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی ئەڵمانیا لە دژی قەدەغەی سەر یەپەگە گەیشتە ئەنجام و پۆلیسی بەرلین بە فەرمی قەدەغەی سەر یەپەگەی لابرد.

 

مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو، ژمارەیەک هاوڵاتیانی کورد لە بەرلینی پایتەخت بە مەبەستی شەرمەزارکردنی قەدەغەی سەر یەپەگە، یەپەژە و پەیەدە گردبوونەوەیەکی گەورەیان ئەنجامدا، بەڵامی پۆلیسی ئەڵمانی هێرشیان کردبووە سەر خۆپیشاندەران.

 

لەو هێڕشەی پۆلیسیدا سێ خۆپیشاندەر برینداربوون، بۆ ئەوەش هاوڵاتیانی کورد سەردانی دادگای فیدرالی ئەڵمانیایان کرد و لە بارەی هۆکارەکانی قەدەغەبوونی ئاڵای یەپەگە، یەپەژە و پەیەدەوە پرسیاریان کرد.

 

دادگای بەرلین سەرئەنجام دوێنێ ڕایگەیاند، کە ئاڵاکانی یەپەگە، یەپەژە و پەیەدە قەدەغە نین.

 

پاش ئەو بڕیارەی دادگای بەرلین چاوەڕوان دەکرێت، کە پۆلیسی ئەڵمانیاش لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراو بڵاوبکاتەوە.

 

جێگای ئاماژەیە، کە ڕۆژی ٢ی ئازاری ساڵی ڕابردوو، وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بە هەموو ویلایەتەکانی ئەڵمانیای ڕاگەیاند، کە لەمەودوا ئاڵاکانی یەپەژە و یەپەگە و پەیەدە قەدەغە دەکرێن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin