Smiley face
Smiley face
Smiley face

وەزیری دەرەوەی سوید: دەبێت تورکیا هێرشەکەی بۆ سەر عەفرین بوەستێنێت

2018-03-08 09:35:48



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

مارگۆت واڵسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید دەڵێت، کە بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە سوریا بۆ سەرتاسەری خاکی سوریایە و عەفرینیش دەگرێتەوە، دەبێت تورکیا هێرشەکەی بوەستێنێت.

 

دوێنێ چەند پەرلەمانتارێکی سوید لە بارەی هێڕشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرینەوە پرسیاریان ئاراستەی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کرد و دوایان لێکرد حکومەتی سوید بۆ وەستاندنی ئەو هێڕشە بکەوێتە هەوڵدانەوە.

 

ئەو پەرلەمانتارانە باسیان لەوە کردبوو، کە سوپای تورک لە دژی هاوڵاتیاندا چەکی کیمیاوی بە کار دەهێنێت.

 

هەر دوێنێ، مارگۆت واڵسترۆم وەڵامی پرسیاری ئەو پەرلەمانتارانەی دایەوە و وتی: بە قووڵتربوونەوەی شەڕی ناوخۆی سوریا دۆخەکە ئاڵۆزتربووە و گەیشتن بە چارەسەرییەکی سیاسی سەختتر بووەتەوە.

 

واڵسترۆم وتیشی: بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاگربەستی سوریا هەموو خاکی سوریا، واتە عەفرینیش دەگرێتەوە، حکومەتی سوید ئەوە بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕادەگەیەنێت.

 

لە بارەی بە کار هاتنی چەکی کیمیاویشەوە وتی، دەبێت لەو بارەوەیە لێکۆڵینەوە ئەنجام بدرێت و ئەوە بابەتێکی زۆر جدییە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin