Smiley face
Smiley face
Smiley face

که‌رکوک، بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان به‌ چه‌ند ژنێک به‌خشرا

2018-03-08 13:56:33



ڕۆژنیوز ـ ڕێباز سه‌باح 


له‌ ماڵی ڕۆشنبیری که‌رکوک به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانه‌وه‌ چالاکییه‌ک ڕێکخرا و له‌ چالاکیه‌که‌دا کۆمه‌ڵێک کاری ده‌ستی له‌ لایه‌ن ژنانه‌وه‌ نمایشکرا.


ئه‌مڕۆ له‌ چالاکییه‌کدا ماڵی ڕۆشنبیری که‌رکوک خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی به‌خشیه‌ چه‌ند ژنه‌ شاعیرێک له‌ پای ئه‌و چالاکییانه‌ی که‌ له‌ شاره‌که‌ کردوویانه‌.


هه‌ر له‌و چالاکیه‌که‌دا چه‌ند تابلۆیه‌ک نمایش کران، که‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند نیگارکێشێکه‌وه‌ دروستکرابوون.


هه‌وه‌ها چه‌ندین که‌لووپه‌لی کاری ده‌ستی نمایشکرا که‌ له‌ لایه‌ن چه‌ندین ژنه‌وه‌ دروستکرابوون ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ش بریتی بوون له‌ کڵاو و ملپێچ و جلی منداڵان و چه‌ندین جۆره‌ بازنگ و ملوانکه‌ و سه‌له‌ی نوقوڵ و چه‌ندین کاری ده‌ستی تر.


شایه‌نی باسه‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان به‌ بێ جیاوازی له‌ ماڵی ڕۆشنبیری که‌رکوک ڕۆژی جیهانی ژنانیان پیرۆز کرد.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin