Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ڕۆژی جیهانیی ژنان به‌رز ڕاگیرا

2018-03-08 14:15:42



ڕۆژنیوز – جیهاد هه‌ورامی


به‌ ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاکییه‌کی هونه‌ری و دوو پێشانگای جیاواز له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ڕۆژی جیهانیی ژنان پیرۆز کرا.


هاوشێوه‌ی شار و چارۆچکه‌کانی تری هه‌رێمی کوردستان و به‌ بۆنه‌ی 8ی مارسه‌وه‌، ڕۆژی جیهانی ژنان دوو پێشانگای هونه‌ری کرانه‌وه‌ و ئه‌و ڕۆژه‌ به‌ به‌رزی ڕاگیرا.


کاتژمێر 10ی پێشنیوه‌ڕۆ له‌ هۆڵی خوێندنگای ئاماده‌یی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌نته‌ری چالاکی گه‌نجانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژنانه‌وه‌ ئاهه‌نگێکی گۆرانی و میوزیک له‌لایه‌ن گروپی میوزیکی کچانی (ناور تار)ی سه‌نته‌ره‌که‌یان ساز کرد، له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌کی تایبه‌تی شێوه‌کاری بۆ ژنه‌ هونه‌رمه‌ند (ڕوخسار ڕه‌حمه‌ت).


دواتر له‌ هۆڵی یانه‌ و سیاوچه‌مانه‌ی هه‌ورامان، به‌ ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ک به‌رپرسانی ئیداریی و حزبیی و به‌شێک له‌ ژنانی ڕێکخراوه‌کان و چالاکوانان، یانه‌ و سیاوچه‌مانه‌ی به‌ هه‌مان بۆنه‌وه‌ پێشانگایه‌کی شێوه‌کاری بۆ کاره‌ ده‌ستییه‌کانی ژنه‌ هونه‌رمه‌ندی هه‌ورامان (حوسنا هه‌ورامی) کرده‌وه‌ و تا ئێواره‌ پێشانگاکه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin